هەمەڕەنگ

ئەو کچانەی درەنگ ھاوسەرگیری دەکەن بەڕێژەیەکی زۆر دوانەیان دەبێت


بزاڤـ:

منداڵی دوانە مانای ھەبونی زیاتر لەگیانێک لەیەک سکدا لەماوەی دووگیانیدا کەئەم حاڵەتە زیاتر لەوکچانەدا ڕودەدات کە درەنگ ھاوسەرگیری دەکەن بەڕێژەیەکی زۆر دوانەیان دەبێت. 

لای خۆشیەوە دکتۆر .سیلاڤ بەکر یەحیا وتی،" کە ژن دوگیان دەبێت پێویستە ڕێژەی ھێزی گەورە بونی ھێلکە لە نێوان ١٨ تا ٢٢ دا بێت لە کاتێکدا یەک ھێلکە گەورە بوو دەبێتە یەک منداڵ بەڵام لە ھێلکەیەک زیاتر بوو ئەوە جمک"دوانە" دەبێت بەھەبونی منداڵی دووانە لەسکی دایکی دا وادەکات دایکەکە لەپێش کاتی خۆیدا ژان بگرێت و منداڵەکە زوتر بێتە دونیاوە کەئەمەش کێشەیەکی گەورەیە ھەندێ جار منداڵ مێشکی تەواو نابێت". 

کاریگەری منداڵی دوانە لەسەر دایک 
د.سیلاڤ لەو بارەیەوە دەڵێت،" زۆرکێشە و نەخۆشی بۆ پەیدادەبێت وەکو نەخۆشی دڵ،جەڵدە، خوێن بەربوون، نەخۆشی شەکرە،ھەناسەتەنگ بوون،فشاری خوێن بەرزە ێتەوە و زیاتر پێویستیان بەنەشتەرگەریە لەکاتی منداڵ بووندا".

س: نوش نیوز


‌‌‌
2/11/2018 5:24:33 PM
Print Friendly and PDF