وەرزش

لیڤەرپول بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی


بزاڤـ: سەرکەوت محمد

لەھەفتەی ٢٧ خولی تۆپی پێی ئینگلیزی یانەی ساوسامپتۆن میوانداری لیڤەرپولی کرد لە نێویاریگای خۆی و بەردەم ھاندەرانی بە ٢ گۆڵی بێ وەلام توشی شکست بو.


ھەردو یانە لە تایمی یەکەمدا ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و تیپی میوان دەست پێش خەری کردو لە و تایمەدا توانی ٢ گۆل تۆمار بکەن.

تەنھا شەش خولەک بەسەر دەاتپێکی یاریەکە تێپەر بو یاریزان فێرمینیۆ  گۆلی  یەکەمی بۆ لیڤەر پول تۆمار کرد دوای ئەو گۆڵەش موحەمەد سەڵاح لە خولەکی ٤٢ گۆلی دوەمی بۆ لیڤەرپول تۆمار کرد. 
ئەو تایمەش بە پێشەوتنی لیڤەرپۆل کۆتای ھات.

لەتایمی دوەمدا ھەردولا ھەولی گۆڵیان  دا یانەی میوان ھەولی بۆ تۆمار کردنی گۆڵی زیاتر دەدا بەلام بێ ئەنجام بو تایمی دوەم ھەر بەو ئەنجامە مایەوە .

محمد سەڵاح لەم وەرزەی پریمەرلیگ ٢٦ یاری ئەنجامداوە بەژداری ٢٩ گۆڵی کردوە 
بەجۆرێک ٢٢ گۆلی تۆمارکردوە و ٧گۆڵیشی دروستکردوە.

‌‌‌
2/11/2018 9:58:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ