هەواڵ

"پەرلەمانە ئەبێت داکۆکی لە یاساو مافی پەرلەمانتار بکات نەک بیانو بۆ یاسا شکێنەران بھێننەوە"


بزاڤـ:

نوسینگەی رۆژنامەوانی سالار مەحمود داوای کۆتای ھێنان بەو باسانە بھێنرێت  ڕاگەیانراوێک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە ئەوڕێگریەی کەلەو پەڕلەمانتارە  کرا لەسنوری نێوان
سمێلکای نێوان باشورو رۆژئاوای کوردستان و رێگری لە چوونی گیرا بۆ عەفرین

ئەمەش دەقی بەیان نامەکەیە 
سەبارەت بە رێگریەکانی سنوری سمێلکای نێوان باشورو رۆژئاوای کوردستان و رێگری لە چوونی پەرلەمانتار سالار مەحمود بۆ عەفرین لە دوو رۆژی رابردوودا ئەم بابەتە روون بووە،  بەڵام ھەزار پاساو ھێنانەوە بۆ یەک نا ڕاستی دەکاتە ھەزارو یەک نا ڕاستی. بەداخەوە دیوانی پەرلەمان لە نوسینێکدا ویستویەتی پاساو بۆ رێگرییە بەردەوامەکانی دەروازەی پێشخاپور بھێنێتەوە بەبیانوی نووسراو، لەکاتێکدا بەڕێز سالار مەحمود پێشتر لەگەڵ بەڕێز دلێر ماوەتی قسەی کردوەو رازی بووەو ئەویش لەگەڵ سەرۆکایەتی قسەی کردوەو کاک دلێر بە کاک سالار مەحمودی راگەیاندوە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان پێیان باشەو ئاساییە. دەتوانێ لەگەڵ وەفدەکە بڕوات تا ئێرە ئەمە رێکارەکەیە. کاک دلێر ماوەتی سەرپشک دەکەین و داوا دەکەین راستیەکان روون بکاتەوە، کە بە کاک سالار مەحمودی راگەیاندوە سەرۆکایەتی پەرلەمان پێیان وتوە پێمان باشە ئەندامی وەفدەکە بێ. لەکاتی رێگریکردنەش بەرێز جێگری سەرۆکی پەرلەمان خۆی لەسەر خەتبووە لە گەڵ بەڕێوبەری مەرزەکەو بە شاھیدی ھەموو پەرلەمانتاران پێی راگەیاندوە کە رێگا نەگرن و گران دەکەێتەوەو دەتوانیین نوسراویشتان بۆ بکەین. بەڵام دیارە حەمید دەربەندی کە بەرپرسی مەلەفی رۆژئاوایە، لە پەرلەمان و یاسا دەبێ باڵا دەستتربێ!
لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم بابەتە ھێندە کەسی نییە ئەوەندەی پەیوەستە بە گرفتێکی جەوھەری ئەویش موراعاتکردنی دڵی خەڵکی تر، پێویستە بابەتەکە بەلاڕێدا نەبرێ خەڵکی کوردستان خۆی دەزانێ جەوھەری کێشەکان چین، بابەتی سوکایەتی بە پەرلەمان وسەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان تازە نین. حەق وابوو ئەو دیوانی پەرلەمانە داکۆکیان لە یاساو مافی پەرلەمان بکردایە نەک بیانوو بۆ یاسا شکێنەران بھێننەوە. 
داواکارین لێرەوە کۆتایی بەم باسە بھێنرێ چونکە ئیرادەی عەفرین و سەرکەوتنی رۆژئاوا گرنگترە. 
ھیوای سەرکەتن بۆ ھاوکارەکانی کاک سالار کە سەربەرزانە گەیشتنە عەفرین و پەیامی گەلی باشوریان نارد کە ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەیکات لە عەفرین بەدەستدرێژی لەسەر باشوری دەزانین.
پێویستە ئەم میکانیزمی مامەڵەکردنە بگۆڕدرێ بۆ ئاستێکی مەسئولانە بۆ ئەوەی گیانی یەکڕیزی دروستبێ و کارەساتی تری وەک شەنگال و کەرکوک لە ململانێی خۆبەخۆدا روونەدات و ئاگامان لە پیلانی دوژمنانمان نەمێنێ.
بەتایبەتیش ھاتنی کونسڵی تورکیا بۆ پەرلەمان و پەیامەکانی بۆ پەرلەمان باشترە دیوانی پەرلەمان رونی بکاتەوە بزانین ئەو ھەڕەشانە چین؟
لەبەر چەندین ھۆکارو نیگەرانی وبێزاریی خەڵک لەم سیاسەتە چەوتەی دەگیرێتە بەر وا دەکات بەم چەند دێڕە ئیکتفا بکەین ئەگینا خەڵکی کوردستان و رای گشتی زۆر بەرچاویان روونەو پێویستیان بە روونکردنەوەیەک نییە بەرچاویان لێڵ بکات.
نوسینگەی رۆژنامەوانی
پەرلەمانتاری کوردستان
سالار مەحمود
۱۲/۲/۲٠۱۸ھەولێر



‌‌‌
2/12/2018 7:28:10 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ