هەواڵ

فەرەنسا بەمەرج پشتگیری چارسەری کێشەکانی ھەولێر وبەغداد دەکات


بزاظـ:

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی ھەرێم کۆبویەوە وپشگیری وڵاتەکەی بۆ چارەسەری نێوان ھەولێرو بەغداد دەربڕیوە بەومەرجەی لەسەر بنەمای دەستوری عێراق بێت.

شەوی ڕابردو12/2/2018 وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ شاندێکی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوویەوە.

بەگوی ئەو زانیاریانەی حکومەتی ھەرێم بڵاوی کردوەتەوە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشگیری وڵاتەکەی بۆ چارەسەری نێوان ھەولێرو بەغداد دەربڕیوە بەومەرجەی
لەسەر بنەمای دەستوری عێراق بێت.

ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ھیوایشی خواستوە، ئەو گفتوگۆیانەی لەنێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی دەستیان پێکردووە، ئەنجامێکی باشیان لێ بکەو‌ێتەوە و ببنە ھۆی دەستپێکردنی دانوستانێکی جدی بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی نێوان ھەردوولا,

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەنراوەیلە ماڵپەڕی حکومەتی ھەرێم بڵاو کراوەتەوە، نێچیررڤان بارزانی سوپاسی سەرۆکی فەرەنسای کردووە، لەبارەی پێشوازی کردن لەوەفدی باڵای کوردستان دوای ئاڵۆزیەکانی ئۆکتۆبەری رابردو، ئەو ئابڵۆقە سیاسی و دیپلۆماسیەی شکاند کە بەسەر ھەرێمی کوردستاندا سەپێنرابو,


‌‌‌
2/13/2018 3:15:58 PM
Print Friendly and PDF