وەرزش

زلھێزەکان لە شەوی خۆشەویستی دەجەنگن!!


نەوال فەرھاد :ڕۆژنامەنووسی وەرزشی
 


لە دوای وەستانی بۆ ماوەی دوو مانگ ئەمڕۆ سێ شەمە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەست پێدەکاتەوە. 

ھەمیشە کە باس لە چامپیۆنسلیگ دەکڕێت تێکڕای ھاندەرانی تۆپی پێی بە تامەزرۆییەوە لە چاوەروانی یاریەکاندا ئەبن جا گرنگ نیە کام یانە  بەرامبەر کام یانە  یاری ئەکات گرنگ ئەوەیە لە ناو لاکێشە سەوزەکەی یاریگادا جارێکی تر گوێ ی بیستی نەشیدی چامپیۆس لیگ  دەبنەوە .

لەو ھەفتەیە لە ڕۆژانی سێ شەمەو چوارشەمە چوار یاری بەرێوە دەچێت یۆڤانتیس و تۆتنھا :بازل و مانچستەرسیتی .ڕۆژ چوارشەمەش .ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان :لیڤەرپوول و پۆرتۆ.

 گرنگترین یاریەکانی ئەمڕۆ  سێ شەمە یۆڤانتیس  دووەمی خولی ئیتاڵیا و وتۆتنھامی یانە سەرکێشەکەی ئینگلتەڕا ڕووبەرووی یەکتر دەبنەوە لە یاریگای ئاریز ستادیۆم  تایبەت بە یانەی خانمە پیرەکە  .لە یاریەکی تر لە ھەمان ڕۆژدا  یانەی بازیلی سویسری میوانداری یانە  مانچیستەرسیتی دەکات لە یاریەک ھیچ کەسێک گومان لەوە ناکاتن کە ستیزن لە پاڵەوانەتیەکە بچێتە دەرەوە بەڵام ھەمیشە لە ناو یاریگا و ئەو ٩٠ دەقەی یاریەکە راستی شتەکان پیشانی ھاندەران دەدات .

 ئینجا ڕۆژی چوارشەمە دوو یاری تر بەڕێوەدەچێت لیڤەرپولی ئینگلیزی و پۆرتۆی پرتوگالی  ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە لە یاریگای یانەی پۆرتۆ .پۆرتۆ ھەمیشە یانەیەک بووە لە چامپیۆنس لیگ توانیویەتی تاڕادەیەک کێ بڕکێ ی یانەکان بکات ، لیڤەرپولیش بە سەرکردایەتی محمد سلاح ومانێ و فرمینھۆ  ھەمیشە لە یاریە بە ھێزەکان توانیویانە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن ، بەڵام ھەمیشە لە خولی یانەپاڵەوانەکاندا  یانە ئینگلیزیەکان بەرامبەر یانەکانی پرتووگال  تووشی زەحمەتیەکی زۆر دەبنەوە بۆیەھەموو ئەگەڕێک کراوەیە بۆ ئەو یاریە چونکە پۆرتۆش ھەمیشە لە پالەوانەتیە ئەورووپیەکان توانیویەتی خۆی دەربخات و وەک تیپێکی ئاست بەرز بەدیار بکەوێت .

ھەر لە ڕۆژی چوارشەمە  لە یاری لوتکەو ئاگرین لە سانتیاگۆ بەرنابیۆ ڕیاڵ مەدرید  میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات ،یاریەک ھیچ کەسێک تا ئیستا نەیتوانیوە خۆی لە قەبارەی گەوڕەی بداتن و پێشبینیەکی دلنیایی بدات چونکە یانەیەک خاوەنی ١٢چامپۆنسلیگ و ڕۆناڵدۆ بێت ئیتر ھەموو شتێکیان لێ چاوەروان دەکڕێت و ئەتوانن ھەموو محاڵک بکەن بەراستی.  لە بەرامبەردا یانەی پاریسانجێرمانیش  ھیچ بیانوویەکی نیە بۆ لە دەستدانی ئەو یاریەو نەبردنی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنسلیگ ،چونکە یەکێک لە گەورەترین بۆندی ئیمزاکردووە لە مێژووی تۆپی پێ بۆ بەدەست ھێنانی ئەو ناسناوە کە کڕینی یاریزان نیماڕ داسێلڤا  بوو  بۆیە دەکرێت بلێن یاریەک لە نێوان سەرمایە  و مێژوو  یاریەک لە نێوان کریستیانۆی ئەزمووندار و نیماڕی و مباپێ ی تازە دەرکەوتوو لە یاریەکی نمایشی دا  بە مانایی ووشە پڕ لە ھێزو جوانی  چێژیدا لە چاوەڕوانی ھاندەراندایە ، یاریەک لە نێوان  تەحداکانی زێدان بۆ نازناوی ١٣ ..! ئاواتە گەورەکەی ئۆنای ئیمریە.

ھەموو ئەوانە لە  سانتیاگۆ  بەرنابیۆی لە ٩٠خولەکی یاریکەدا  لە شەوی  خۆشەویستی   خۆشەویستی تۆپی پێی جارێکی تر پیشانی ھەموو عاشقانی چامپۆنسلیگ دەدەنەوە.


‌‌‌
2/13/2018 3:33:40 PM
Print Friendly and PDF