هەواڵ

زاخۆ... ھێرشکرایە سەر سوپای تورکیا



بزاڤـ:
بەیانی ئەمڕۆ شەڕ و ڕوبەڕو بونەوەیەکی قورس لەنێوان سوپای تورکیا و ھێزەکانی پەکەکە لەناوچەی باتیفای سەر بەقەزای زاخۆ دروست بوەو سوپای تورکیاش بەفڕۆکە بۆمبارانی ناوچەکانی کردووە.

بەوتەی پەیامنێری وار لەزاخۆ، گەریلاکانی پەکەکە ھێرشیان کردوەتە سەر سەربازگەیەکی سوپای تورکیا لەزاخۆ لەئەنجامدا شەڕ وپێکدادانێکی قورس لەنێوانیاندا ڕویداوە.

یەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ڕوبەڕو بونەوەیە لەنزیکی کاژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ ١٣-٢ دەستی پێکردووە.

ئاژانسی ڕۆژنیوزی نزیک لە پەکەکە، ئاشکرای کردوە، لەو ڕوبەڕو بونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ کوژران و بریندار بونی سەربازانی تورکیا، تانکێکی سوپای ئەو وڵاتە لەنێو سەربازگەکەدا تەقێنراوەتەوە.

سوپای تورکیا لەوەڵامی ئەو ھێرشەدا بە فڕۆکە بۆمبارانی ئەو ناو چەیەی کردووە کە ناوچەی نیشتەجێ بوونی ھاوڵاتیانی ھەرێمە.

بەوتەی پەیامنێری وار تیڤی، لەو شەڕەدا چەکی قورس بەکار ھاتووە ئەمەش بووەتەھۆی نیگەرانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.

تادێت ئاڵۆزیەکانی نێوان تورکیاوپارتی کرێکارانی کوردستان پەرەدەستێنێت وئەگەری دوبارەبوونەوەی ئەو ھێرشانە لەئارادایە بەتایبەتی لەناوچە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا کەلەنێو خاکی ھەرێم ژمارەیەکی زۆر سەربازگەی سوپای تورکیای لێیە.


‌‌‌
2/13/2018 4:33:27 PM
Print Friendly and PDF