هەواڵ

ھەڵمەتی دەرکردنی سوپای تورکیا دەستیپێکرد


بزاڤـ:

چەندپەرەمانتارێک یاداشنێکیان پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە بەمەبەستی کردنەدەروەی سوپای تورکیا لەھەرێمی کوردستان.

لەوبارەیەوە سالار محمود ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاندوە،"بوونی ئەو سوپایە دژی یاسا کارپێکراوەکانی کوردستان و دەستوری فیدراڵی و یاسای نێودەوڵەتیە".

دەشڵێت،"تورکیا سنوری ئاسمان و زەوی خاکی ھەرێمی کوردستان دەبەزێنێ و لە رابردوودا چەندین ھاوڵاتی و گوندنشینانی شەھیدو بریندار کردوە".

لەنێو ئەو یاداشتە کە کۆپیەکی دەست بزاڤ کەوتووە ھاتووە،"داواکارین پەرلەمانی کوردستان بڕیار بدات بەحکومەتی کوردستان پاراستنی سنوری فەرمی ھەرێمی کوردستان سوپای تورکیا لەخاکی کوردستان بکرێتەوەدەرەوە بڕیاری پەرلەمان جێبەجێ بکرێت".

بەگوێرەی یاداشتی ئەو پەرلەمانتارانە، لە ساڵی ٢٠٠٣ پەرلەمانی کوردستان بەبڕیارێک داوادەکات ھێزەکانی تورکیا کۆتایی بەمانەوەی خۆیان لەھەرێمی کوردستان بھێنن.

سوپای تورکیا لەناوچە سنوریەکانی سەر بەپارێزگای دھۆک چەند سەربازگەیەکی لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان ھەیە کەچەندین جۆری چەکی قورسی تێدایە، ھەر ئەمڕۆش لەناوچەیەکی سەر بە قەزای زاخۆ لەیەکێک لەسەربازگەکانی توکیا شەڕوو پێککدادان ڕوی داو بەوتەی چەنسەرچاوەیەکیش بونەتەھۆی بڵاو کردنەوەی ترس وپەشێوی لەو ناوچەیەدا.


‌‌‌
2/13/2018 5:01:00 PM
Print Friendly and PDF