هەواڵ

پۆلیسی ھەولێر... دەستگیرکردنی دزێکی ڕاگەیاند


بزاڤـ:

پاش دزینی بڕێکی زۆر لەپارە وبڕینی دوکان، پۆلیس توانی تۆمەتبارێکی ٢٤ ساڵ دەستگیر بکات.

ڕائید فلاح کمال کریم ئەفسەری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی خەبات ڕایگەیاند،"تۆمەتبار بەناوی "س.م.م" تەمەن ٢٤ ساڵ، دوای دەستگیرکردنی دانی بەتاوانەکەی دانا کەوا ھەڵسابوو بە شکاندنی چەند دوکانێک و دزینی بڕێکی زۆر پارە و کارتی مۆبایل لە خەبات".

ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکرد،"لەپاش ئەوەی ئاگادار کراینەوە بەبوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە خەبات دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان تۆمەتبار دەستگیربکەین."

وتیشی :"پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤٣) لە ی.س."



‌‌‌
2/13/2018 5:45:24 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو