بزاڤـ:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتی (١٣/٢/٢٠١٨) لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتەوە ھەنگاوە کردارییەکانی ئەو لێژنەیە بۆ وردبینی لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەینراوێکی داکەوێنەیەکی بۆ بزاڤ نێردراوە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردو لێژنەی باڵای وردبینی موچە لە بەغدادوە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد، ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتی (١٣/٢/٢٠١٨) لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتەوە ھەنگاوە کردارییەکانی ئەو لێژنەیە بۆ وردبینی لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێکرد."
ھەر لە ڕایگەینداوەکەدا ھاتووە:"بەگەیشتنی وەفدی لێژنەی وردبینی حکومەتی ئێراقی لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی لەلایەن د.خەتاب شێخانی بەڕێوەبەرە گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی و، ئەندامانی لێژنەی وردبینی موچەی فەرمانبەران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەیبون، گفتوگۆ لەبارەی وردەکاری کارەکان کرا.. بۆ ئەوەش د.خەتاب شێخانی ئامادەیی تەواوەتی وەزارەتەکەی بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوپات کردەوە."
ئاشکراشی کردوە:"دواتر لەلایەن لێژنەی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو داتا و زانیاری و پێداویستیانەی کە داوایان کردبو خرایە بەردەستی لێژنەی وردبینی حکومەتی ئێراقی، بەوەش کارە کردارییەکانی لێژنەکە لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێکرد."
ئاماژەشی کردوە بەوەی :"کە لێژنەی وردبینی حکومەتی ئێراقی لە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی بەڕچاوکردنی یاسا و پەیکەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان وردبینی لە لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران، لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران مۆڵەت (ئاسایی، بێ موچە، تەنسیب، ئیعارە) دەکات."
ھەروەھا لەگەڵ کۆی موچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەت لە پێش پاشکەوتی موچە و دوای پاشەکەوتی موچە، ھەروەک پێش جێبەجێکردنی سیستمی بایۆمەتری و دوای سیستمی بایۆمەتری بەسەرجەم ناو و ناویشانی وەزیفی (میلاک) بەھەمان شێوە بەر لە جێبەجێکردنی سیستمی بایۆمەتری و دوای جێبەجیکردنی سیستمی بایۆمەتری، لەگەڵ و کۆی ئەو دەرماڵانەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەکرێ.