هەواڵ

گەرمیان.. باندێکی دزیکردن دەستگیرکرا



بزاڤ:هۆشیارجەمال

 پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند؛ "باندێکی دزیکردن و رێگری لە ھاوڵاتیان دەستگیرکران و دەست بە سەر چەک و ئۆتۆمبێلێکەشیانداگیراوە."


ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند،"دوای کۆکردنەوەی زانیاری ئێوارەی ( یەک شەمە ١١ی شوبات ) توانیان باندێکی دزی دەستگیربکەن لەسەر ڕێگای سەرقەڵاـ کەلار کە ڕێگەیان لەھاوڵاتیان گرتووەو لەو کاتەدا لەلایەن ھێزەکانمان دەست بەجێ ئەو باندە دەستگیرکران و دەستیش گیرابەسەرسەرجەم کەرەستەکانیاندا کە بریتین لە: 
-ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان
ـ ماتۆڕسکیلێک
ـ سێ چەکی چۆری کڵاشینکۆف


ئاماژەشیکردوە بەوەی ،"کەماوەیەک بووە لەناوچەکانی نزیک بەقەزای کفری لایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە ريگری لە هاوڵاتیان دەكەن و پارەو کەرەستەکانیان لێ دەدزیون و پاش کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیویانە باسەرجەم باندەکە دەست گیربکەن ."

وتیشی،"تۆمەتباران بریتین لەچوار کەس بەناوەکانی(ڕ.ع.ع)و(ڕ.ع،ع)کەبران(ڕ.خ.س)و(ڕ،خ،س)کە برای یەکترن و لەئێستاشدا بەبڕیاری بەڕێز:دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای کفری بەپێی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە ولەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە ."






‌‌‌
2/13/2018 6:20:37 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو