هەواڵ

فڕۆکە خانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێنەوە


بزاڤـ: بەڕێز ئەحمد

حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە  گەشتەکانی عومرەکاران لە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ئەنجامبدرێن/ فڕوکەخانەی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت تائێستا ئەو بڕیارەیان بەدەست نەگەشتوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە،"سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رەزامەندی دا فڕۆکەکانی گواستنەوەی عومرەکاران لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی ھەولێر و سلێمانی بفڕن و بنیشنەوە".

"ئەو رێگەپێدانە مەرجدارە بەوەی بەردەوام لە ژمارەی گەشتەکانمان ئاگادار بکەنەوە"/
 دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ئەمەی گواوە.

لەلای خۆیەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی ئەو بڕیارەیان بەدەست نەگەیشتووە.

دەشڵێن، ھەر بڕیارێک لەسەر دەستپێکردنی گەشتی حەج و عومرە یان گەشتەدەرەکیەکان بگاتە لامان دەستبەجێ بۆ ھەموولایەکی ڕادەگەیەنین .    


رۆژی ٢٩-٩-٢٠١٧، حکومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.

چەند مانگەێکە  وەرزی عومرە دەستیپێکردووە، بەڵام تائێستا ھیچ گەشتێک لەفڕۆکە خانەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام نەدراوە.


‌‌‌
2/13/2018 6:30:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو