وەرزش

تۆتنھام یەکسان بوو بەتامی سەرکەوتن


بزاڤـ:توانا سیوەیلی

لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یۆڤانتۆس و تۆتنھام بە دوو گۆڵ یەکسان بوون .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە یانەی یۆڤانتۆس بە پشت بەستن یاریگا و خاک و جەماوەرەکەی کۆنتڕۆڵی تۆپیان کردبوو لە خولەکی ٢  گۆنزالۆ ھیگواینی ئەرژەنتینی تۆڕی لۆرێسی ھەژاند و ناوبژیوان فلێکس بریتش لێدانێکی سزای بۆ یۆڤانتۆس ھاژمار کرد گۆنزالۆ ھیگواین گۆڵی دووەمی بۆ خانمە پیرەکە بەدەست ھێنا ، یانەی تۆتنھام بە ھێرشی ھەڵگەڕاوە مەترسیان دروست دەکرد لە خولەک ٣٥ ھاری کین گۆڵی یەکەمی بۆ سپێرز تۆمار کرد تۆڕی بۆفۆنی ھەژاند و لە خولەکی ٤٥ ناوبژیوان لێدانی دووەمی سزای بۆ یوڤی ھەژمار کرد بەڵام گۆنزالۆ ھیگواین نەیتوانی گۆڵی سێیەم تۆمار بکات  ئەو تایمە بە ئەنجامی ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یۆڤانتۆس کۆتایی ھات .

لە تایمی دووەمدا ئاستی یانەی تۆتنھامی میوان باشتر بوو ھێرشی مەترسیان دروست دەکرد بەڵام یۆڤانتۆسی خاوەن یاریگا زیاتر بەرگرییان دەکرد و پاشەکشەیان پێوە دیاربوو  لەخولەکی ٧١ کریستیان ئیریکسن گۆڵی دووەم و یەکسانی بۆ تۆتنھامی لەندەنی تۆمار کرد و یارییەکەش بەیەکسانی بە ٢ گۆڵ کۆتایی ھات .

یاری گەڕانەوە لە وێمبڵی بەڕێوەدەچێت ھەر ئەنجامێکی یەکسان بوون تۆتنھام دەگەیەنێتە قۆناغی ھەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا .

‌‌‌
2/14/2018 1:11:27 AM
Print Friendly and PDF