وەرزش

مان سیتی بەبردنەوە بلیتی قۆناغی داھاتووی بڕی


بزاڤـ: توانا سیوەیلی

یانەی مان سیتی  لە یاریگای سانت جایکوک پارک بووە میوانی یانەی بازڵی سویسری و بە چوار گۆڵی خاوێن سەرکەوتنی بەدەست ھێنا .

لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بازڵی سویسری و مان سیتی بە یەک گەیشتن .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە یانەی مان سیتی میوان لەڕێی گۆندۆگان لە خولەکی ١٤ گۆڵی بازڵیان بەسەر کردەوە و دوای ٤ خولەک بێرنادۆ سلڤا گۆڵی دووەمی یانە ئینگلیزیەکەی بەدەست ھێنا و لە خولکی ٢٣ ھێرشبەری ئەرژەنتینی  سێرجیۆ ئەگیۆرۆ تۆڕی بازڵی ھەژاند  ئەو تایمە سێ گۆڵی خاوێنی بۆ مان سیتی لە خۆ گرت .

لە تایمی دووەمدا بازڵ دەستیان کرد بە ھێرش کردن بەڵام ھەمووی بێ ئاکام بوو چونکە پلانەکانی پیپ گواردیۆلا زۆر بەھێز بوون لە خولەکی ٥٣ گۆندۆگان بە تۆمار کردنی گۆڵی چوارەم کۆتایی بە کاروانی گۆڵ کردن سانت جکوب پارک ھێنا .

وا بڕیارە یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئیتیحاد لە ئینگلتەرا لە ٧/٣ /٢٠١٨ بەڕێوەبچێت و ئەرکی یانەی مان سیتی زۆر ئاسان دەبێت .

‌‌‌
2/14/2018 1:22:57 AM
Print Friendly and PDF