هەواڵ

ڕۆژنامەنوسێکی بی بی سی: ۳۲۳٥ سەرباز و ئەفسەری تورکی لەکوردستان بونیان ھەیە


بزاڤـ:


ڕۆژنامەنوسێک لەکەناڵی بی بی سی بەریتانی، ژمارەی بنکە وسەربازانی سوپای تورکیا لەھەرێمی کوردستان  ئاشکرادەکات و دەشڵێت بەھاوکاری پارتی ھاتونەتە ناچەکە.

عەبدوڵا حەوێز رۆژناەنوسە کوردەکەی بی بی سی، دەڵێت،"لەم ١٨ بنکەی سەربازی و موخابەراتیەی تورکیا لە ناوچەکانی ژێردەستی پارتی ھەیەتی ۳۲۳٥ سەرباز و ئەفسەری تورکی بوونیان ھەیە لەگەڵ ٥٨ تانک و ٤٠ ھەمەری گوللەنەبڕ".

ڕایشی گەیاندوە،"جگە لەوە تورکیا ٥٠ تانک و ٥٠ ھەمەری گوللەنەبریشی لە بنکە سەربازیەکەی لە ناوچەی باشیک ھەیە کە لەساڵی ٢٠١٦ وە بەھاوکاری پارتی ھاتوونەتە ناوچەکە".

چەندساڵێکە سوپای تورکیا لەناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پارتی بونی ھەیە ولەساڵی ۲٠٠۳ پەرلەمانی کوردستانن بەبڕیارێک داوای چونەدەرەوەی ئەو ھێزانە کردوە.

ھەر دوێنێش یاداشتێک لەلایەن چەند پەرلەمانتارێک بۆ ئەو مەبەستە ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کراوە.! 



‌‌‌
2/14/2018 8:35:41 AM
Print Friendly and PDF