وەرزش

لە لوتکەدا پاریس سان جێرمان دەبێتە میوانی ڕیاڵ مەدرید


بزاڤـ: توانا سیوەیلی

ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای سان تیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەکات .

کریستانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و ھێرشبەری بە توانای یانەی ڕیاڵ مەدرید خاوەنی ٩ گۆڵ تائێستای ئەم قۆناغە ، نامەیەک ئاڕاستەی ھاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات .

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەڵێت یارییەکی گرنگ و چارەنوساز ئەنجام دەدەین و ڕووبەڕووی یانەیەکی گەورە دەبینەوە داوا لە ھاندەرانی یانەکەمان دەکەین بە شێوەیەکی سرووشتی پاڵپشتی یانەکە بکەن لە یاریگا دا و بڵێن ھەلە مەدرید .

زۆربەی ڕۆژنامەکان پێشبینی پێک ھاتەی ھەردوو یانەکەیان کردووە و ڕۆژنامەی ( لیکیپ ) ی فەڕەنسی ئەم پێکھاتەی بڵاو کردۆتەوە .

پێک ھاتەی ڕیاڵ مەدرید 

گۆڵپارێز : ناڤاس 
بەرگری : ناچۆ ، مارسیلۆ ، ڕامۆس ، ڤاران 
ناوەند : کرووس ، مۆدریچ ، کاسامیرۆ
ھێرشبەر : ڕۆناڵدۆ ، بنزیمە ، بەیڵ

پێکھاتەی یانەی پاریس سان جێرمان

گۆڵپارێز : ئەریۆلا 
بەرگری : تیاگۆسێلڤا ، یۆری بیریچی ، مارکینھۆس ، دانی ئالاڤێس 
ناوەند : ڤێراتی ، لاسانا دیارا ، ڕابیۆت
ھێرشبەر : میپاپی ، کاڤانی ، نیمار


‌‌‌
2/14/2018 1:15:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ