هەواڵ

کەشناسی: شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە ھەرێم دەکات



بزاڤ:

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند،"پێشبینی دەکرێت ئێوارەی رۆژی ھەینی شەپۆلێکی تری باران بارین روو لە ھەرێم بکات و ماوەی چەند رۆژێک بمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند،"لە ئێوارەی رۆژی ھەینی بەرواری ٢٠١٨.٢.١٦ نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور کاردەکاتە سەر ناوچەکانی باشووری ھەرێم و ئیدارەی گەرمیان و ناوەراستی عێراق، باران بارین بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەم ناوچەیەدا دەبارێت و پاشان باران بارین روو لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێم دەکات."

ھەرلەڕاگەینداروەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی دا ھاتوە،"رۆژانی شەممە ٢٠١٨.٢.١٧ و یەکشەممەو دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ھەرێم بەردەوام دەبێت، پێشبینی دەکرێت رۆژی یەک شەم ، زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی (پارێزگای ھەولێرو دھۆک) ببارێت، وە لە ھەندێ ناوچە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوو وە لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆڵە پێشبینی بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەکرێت، لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرماو زیادبوونی خێرایی باو لە ھەندێ کات بۆ سەرووی ٣٠ کم لە کاتژمێرێکدا،ھەروەھا ئەگەری دروست بوونی ھەورە تریشقەش ھەیە."

ئاشکراشی کردوە،"رۆژی دووشەم ٢٠١٨.٢.١٩ لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ھەرێم لاواز دەبێت و رۆژی سێ شەم ٢٠١٨.٢.٢٠ کۆتایی دێت، وە لە ھەمان کاتدا پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ھاتنی ئەم شەپۆڵە لە ھەندێ ناوچە، ڕێژەی باران بارین بگاتە سنووری ١٠٠ ملم."




‌‌‌
2/14/2018 2:11:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ