هەواڵ

بەرپرسێکی پێشووی یەکێتی پەیوەندی کرد بە حزبەکەی بەرھەم ساڵح-ەوە



بزاڤ:ھۆشیارجەمال

حەسەن بارام ,جێگری پێشووی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی ڕایگەیاند،" بەھۆی ململانێ و گەندەڵی لە حکومەت ڕووداوەکانی ۱٦ ئوکتۆبەر  لەیەکێتی دور کەوتمەوە، وپەیوەندیم بە ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریەوە کردوە.

حەسەن بارام ،جێگری پێشووی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی لەلێدوانێکیدا بۆ بزاڤ ڕایگەیاند:"پەیوەندیم کردوە بە ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریەوە کردوە،و یەکێتی زۆر ھەوڵی دا نەچم و دەستی ئیمتیازیان بۆ درێژ کردم بەڵام قبوڵم نەکرد."

 حەسەن بارام ئاشکراشی کرد؛" کە لەبەر پارە وپۆست وازم لە یەکێتی نەھێناوە  بەڵکو لەسەر  ئەو ململانێ وبێ سەروبەری وگەندەڵی لە حکومەت وڕووداوەکانی۱٦ ئوکتۆبەر دور کەوتمەوە لەڕیزەکانی یەکێتی."

وتیشی:' لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنم کە بەرانبەر بەئەندامی(مەکتەب سیاسییە) لە حیزبەکانی تر."

 ھەڵبژاردنیشم بۆ ھاوپەیمانی ئەوەیەبەرنامە وپێڕەوەکەی لەم حیزبەکانی تر جیاوازە،خەڵکێکی زوری ئەکادیمی وخاوەن بڕوانامەی لێ کۆبووەتەوە،ھەست دەکەم لانی کەم بەرگری لە مێژوو وخەبات وشەھیدەکانی یەکێتی ئەکات  وەکو دوژمن ناڕوانێتە یەکێتی خودی دکتۆر بەرھەم -یش لە ئێستادا تاکە کاریزماو کەسایەتی گرنگی کوردستانە ، کە بتوانین پشتیوانی بکەین بۆ ئەوەی لانی کەمی ئەم دۆخە خراپەی کوردستان بگۆڕێت، ئەو بەرپرسە وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد،"چالاکیەکانی حزبەیان دەستی پێکردوە لە ناوچە جێناکۆکەکان و تائیستاش ھیچ ڕێگریەکیان لێ نەکراوە."

شایەنی باسە حەسەن بارام , جێگری مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی پێشتر و لە ٢٠١٨/١/٢٠ لە لێدوانێکی تایبەت دابۆ بزاڤ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاند.







‌‌‌
2/14/2018 2:48:25 PM
Print Friendly and PDF