وەرزش

چامپیۆنس لیگ ... پۆرتۆ و لیڤەرپووڵ دەجەنگن



بزاڤ:تواناسیوەیلی

لە یاریگای دراگاو کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک یانەی پۆرتۆی پورتوگالی لە یاریی چوونی قۆناغی ١٦ ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا میوانداری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی دەکات .

سێرجیۆ کۆنسیاو ڕاھێنەری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کردوو ڕایگەیاند کە سەرجەم یاریزانەکانی ئامادەن و متمانەیەکی تەواوی بەھەموویان ھەیە کە لە یاریگای خۆیاندا سەرکەوتن تۆمار بکەن بۆ ئەوەی ئەوەی لە یاریگای ئەنفێڵد ئەرکیان ئاسان بێت و ئاماژەی بەوەشدا کە یانەی لیڤەرپووڵ لە ژێر سەرپەرشتی یۆرگن کلووپی ئەڵمانی ئاستێکی بەرز و نمونەیی پێشکەش دەکەن .

 ھەروەھا وتی ئاست بەرزی ھێرشبەرەکانی لیڤەرپووڵ مەترسیدارن بۆ بەرگریکارەکان بەڵام خۆمان بۆ ھەموو شتێک ئامادەکردووە .

 دانێل ئۆرساتۆ ئیتاڵی یارییەکە بەڕێوەدەبات و ھاریەکە لە ڕەئوف خلیف و یوسف سیف  دۆکۆمێنتاری یارییەکە دەکەن .


‌‌‌
2/14/2018 3:03:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ