هەواڵ

پەرلەمانتارێک سکاڵای لەدژی سەرۆکی حکومەتی وجێگرەکەی تۆمارکرد


بزاڤـ:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەدەستەی نەزاھە سکاڵای لەسەر سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی تۆمار کردووە لەسەر دانانی گومرگی نایاسایی و وەرگرتنی سەرانە. 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندوە،" لەدەستەی نەزاھە، سکاڵای یاساییم لەسەر سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی تۆمارکرد لەسەر دانانی گومرگی نایاسایی و وەرگرتنی سەرانە".

دەشڵێت،"بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگ، دەڵێت: ئەم گومرگە نایاساییانە پەیوەندیان بە حکومەتەوە نیە!".


‌‌‌
2/14/2018 9:56:59 PM
Print Friendly and PDF