هەواڵ

جاکسۆن دۆرینگ: عەرەبەکانی سوریا بۆ پارە شەڕ بۆ کورد دەکەن


بزاڤـ:

لێکۆڵەرێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد کە عەرەبەکانی سوریا، بۆ وەرگرتنی پارە شەڕ بۆ کوردەکان دەکەن.

جاکسۆن دۆرینگ، لێکوڵەری ئەمریکی لە واشنتۆن ئینیستوت، شیکارییەکی لەبارەی شەڕو ئاڵۆزییەکانی سوریا بڵاوکردەوە.

ناوبراو لەشیکارییەکەیدا، باسی ڕۆڵی کورد دەکات و دەڵێت،"ئەوان جەنگاوەری ئازاو بوێرن، سەرکردەکانیان دەیانەوێت عەرەب فێری حوکمڕانی ئاشتیانە بکەن. بەڵام زۆرێکیش لەعەرەبەکان دژی ئەوانن و چاوڕێی گۆڕانکاری لەدۆخەکەدا دەکەن تا ڕۆڵی کورد لەناوچەکە نەھێڵن".

لەبارەی بوونی چەکداری عەرەب لەریزەکانی"ھێزەکانی سوریای دیموکرات"کە کوردەکان سەرپەرشتی دەکەن، دەلێت "ئەوان بۆ پارە شەڕ بۆ کورد دەکەن."


‌‌‌
2/14/2018 10:02:48 PM
Print Friendly and PDF