هەواڵ

دھۆک...بەھۆی ئاگرکەوتنەوەوە ھاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا


بزاڤـ: بەڕێز ئەحمەد

ئاگرێکی گەورە لە گەراجی موەلیدە ئەھلیەکانی یەکێک لەگەڕەکەکانی دھۆک کەوتەوە و بەو ھۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش ھۆکاری ئاگرەکە ئاشکرادەکات.

سلێمان عیزەدین بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی دھۆک، لەبارەی ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە  راگەیاندوە،"رووداوەکە لە ئەنجامی خەمساردنی خاوەنی گەراجەکە بووە، ئێمە پێشتر رێنماییمان پێداون لە شوێنێک کە تانکی گازی تێدابێت نابێت لەحیم بکرێت، بۆیە ھەر لە ئەگەری لەحیمکردن ئەو ئاگرە کەوتووەتەوە".


سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانیش، ئەو بەرپرسەی بەرگری شارستانی ڕایگەیاندووە، "بەھۆی ئاگر کەوتنەوەکە ٣ ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلێکی بەرزکەرەوە و تانکەرێکی گاز سووتاون و دوو تانکەریش تەقیونەتەوە، کەسێکیش بەناوی رزگار ئەزوەر، گیانی لەدەستداوە".

ھەر بەھۆی ئاگرەکەوە چوار کارمەندی بەرگری شارستانی بەسوکی برینداربوو.




‌‌‌
2/14/2018 10:19:33 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ