وەرزش

بەسەرکردایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمار کرد


بزاڤـ : بەڕێز ئەحمەد

کاتژمێر "١٠:٤٥" خولەکی  ئەمشەو ،لەقۆناغی "١٦"  لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپادا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئسپانی لەنێو یاری گای "سانتیاگۆ بێرنابێۆ" میوانداری یانەی پاریس سان جیرمانی فەڕەنسی کرد 

لەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکەدا ھەردوولا بەھێرش کردن دەستیان پێکرد و مەترسیان بۆسەرگۆڵی یەکتر دروست دەکرد تالە خولەکی ٣٣ یارێزان "ڕابیۆت" گۆڵی یەکەمی  پاریس سان جیرمانی تۆمار کرد

 لەدوای ئەوگۆڵە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ھەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا تالەخولەکی ٤٤ لێدانێکی سزا بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەژمار کرا و "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ"  توانی بەسەرکەوتوانە جێ بەجێی بکات و ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە  و گێمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ ھەردولا کۆتای ھات.

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گێمی دووەمی یاریەکە ھەروولا بەردە وام بوون لەسەر ئاستە باشەکەیان و فشاری زیاتر بۆسەر گۆڵی یەکتر دروست دەکرد ئەوەبو لەخولەکی "٨٣" جارێکتر "ڕۆناڵدۆ" گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد  دوای ئەوگۆڵە لەخولەکی "٨٦" مارسێلۆ  گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

یارییەکەش بەسەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بەسەر پاریس سان جیرمان دا کۆتای ھات.

بەم ئەنجامەش یانە ئیسپانیەکە ھەنگاوێک لەقۆناغی ھەشت نزیک بوویەوە


‌‌‌
2/15/2018 12:49:37 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو