وەرزش

بێ گەڕانەوە بۆ ئەنفێڵد لیڤەرپووڵ خۆی گەیاندە قۆناغی داھاتوو


بزاڤـ: تواناسیوەیلی

یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی بووە میوانی یانەی پۆرتۆی پورتووگالی و بە پێنج گۆڵی خاوێن یارییەکەی لێ بردەوە .

لە یاریگای دراگاو یانەی پۆرتۆ و لیڤەرپووڵ لە یاریی چوونی قۆناغی ١٦ ی چامپیۆنس لیگ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە لە خولەکی ٢٥ سادیۆ مانی گۆڵی یەکەمی لیڤەرپووڵی تۆمار کرد و کورە میسڕییەکەی لیڤەرپووڵ لە خولەکی ٢٩ گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی بەدەست ھێنا و یارییەش لەو تایمە بە دوو گۆڵ لەسوودی لیڤەرپووڵ کۆتایی ھات .

لە تایمی دووەمدا یانەی لیڤەرپووڵ لە ئاستە بەرز و نمایشە سەرنج ڕاکێشەکانی بەردەوام بوو سادیۆ مانی لە خولەکی ٥٣ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی بەدەست ھێنا و کاروانی گۆڵ کردن وەستانی نیە لە خولەکی ٦٩ ڕۆبێرتۆ فێرمینھۆ  گوڵی پۆرتۆی بەسەر کردەوە و سادیو مانی توانی ھاتریک تۆمار بۆبکات لە خولەکی ٨٥ گۆڵی سێیەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی تۆمار کرد و یارییەش بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی یانەی میوان کۆتایی ھات .

یاریی گەڕانەوە لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە لیڤەرپووڵ لە ٦/٣  ئەنجام ئەدرێ .



‌‌‌
2/15/2018 1:34:36 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ