هەواڵ

ناوی کاندیدەکانی لیستی ھاوپەیمانی بڵاو کرایەوە



بزاڤـ:

ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، ناوی چوار کەسی وەک سەرۆک لیستی قەوارەکەی بۆ ھەڵبژاردنی پەلەمنی عێراق دیاری کردووە.

ھاوپەیمانی ھەریەکە لە ڕێبوار کەریم مەحمود، بۆ سەرۆکی لیستی سلێمانی و عەبدولباری مەجید عەبدوڵا، بۆ سەرۆکی لیستی ھەولێر دیاریکردووە.

ھەروەھا ھەریەکە لە زێرەڤان سلێمان محسن حەسەن، بۆ سەرۆکی لیستی دھۆک و ئیخلاس ئەڵماس براخاس خاوەر، بۆ سەرۆکی لیستی دیالە دیاریکردووە.

ماڵپەڕی خەندانی نزیک لەھاوپەیمنی ئەو زانیاریانەی بڵاو کردەوە.

ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ئەیلولی ساڵی رابردو  لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی کوردستان تۆمارکرا.ھەروەھا لە کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، مۆڵەتی فەرمی لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق وەرگرت.

ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری یەکەمجارە بەشداری ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات.


‌‌‌
2/15/2018 5:57:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ