راپۆرت

پانۆرامای ڕووداوەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١


ڕاپۆرتی تێکۆشەر حسێن

حەڤدەی شوبات وەرچەرخانێک بوو تیایدا ھاونیشتمانیان دژی ستەم و نادادی چەندەھا ساڵەی حکومەتی کوردی وەستانەوە ، لە پەراوێزی دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن لە فەرھەنگ و ئەدەبیاتی سیاسەت و دەسەڵاتی کوردی دا دوای سێ ساڵ بە فیعلی لە دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەرەیەکی  پتەوی لە ئۆپۆزسیۆن دژ بە دەسەڵات دروست بوو ، ھەریەک لە ( گۆڕان و یەکگرتو و کۆمەڵ ) بە شێوەیەکی مەدەنیانە خەباتی ڕوبەڕوبونەوەیان دژ بەدەسەڵات لەناو پەرلەمان ڕاگەیاند .

دوا بەدوای بەھێزبوونی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ھەریەک لەکەسانی بێلایەن و تەنکنۆکرات و چاڵاکوانان و نوسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنوسانیش لە بەرەی شەقامەوە لەوپەڕی چەپ و عەلمانیەتەوە بۆ ئەوپەڕی ئیسلامیەکانەوە پێکەوە لەشەقام بەدەنگێکی بەرز بەھۆتافی ( ئازادی ...ئازادی....ئازادی ) و پرەنسیبەکانی دیموکراسیەت وھەم دادپەروەریان دەھۆنیەوە.

ڕاچڵەکینێک بوو بەڕووی دەسەڵات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی میللەتەکەی لەو عەسکەرتاریەتەی چەندین ساڵە بوون بە زەرو و دڕکەزی بۆ گیانی نیشتمان و ھاونیشتمانیان ، ئاستی توڕەیی و ناڕەزایەتیەکان ژدژ بەنادادی و بێدادی و بێکاری و گەندەڵی بەڕوی دەسەڵات تەقیەوە . ئەگەرچی سەرھەڵدانی ناڕەزایەتیش بوو بەشێوەیەک بەتەنھا زۆنی سەوزی گرتەوە بەڵام وەنەبێ بەتەنھا ڕووی دەم وگلەیی و ناڕەزایی تەنھا دژ بە دەسەڵاتی یەکێتی بێ ، چونکە بینیمان یەکەم کاردانەوە بوو دژ بەبارەگاکانی پارتی دیموکرات بوو چونکە چومگەی سەرەکی ھەرسێ دەسەڵاتەکە ئەوان پشکی شێریان بەرکەوتبوو ، شەقام ھەڵگری ئامانجگەلێک بوو ، لە دوای ئەوەی دەسەڵات ڕووی تفەنگەکانی کردە میللەت و چەندین ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەی خەڵتانی خوێن کرد .



دوای تێپەڕبونی ٦ ساڵ لەوەعد و بەڵێن و قسەی باق و بریق دەبینین ئێستا ۲۰۱٨ یە و چاکسازیەکانی بە بەراورد لەگەڵ داواکاریەکانی ئەوسا نەک ھەرجێبەجێ نەکران ، بەڵکو بە بنبەستیش گەشتن و توشی داڕمانی ئاوریش ھاتین ، نیوەی خاکی ھەرێمیشیان نایە بانی . 


ئەمەی خوارەوە پانۆرامای ڕووداوەکای ۱۷ ی شوبات و ڕۆژانی دواییە :

ـ ۱۷ ی شوبات دوای بەرد بارانکردنی لقی چواری پارتی چەکدارەکانی سەر بەو حزبە دەستڕێژی گولە دەکەن و ( ڕێژوان علی ) شەھید دەکەن و ٥٨ ی دیکەش برینداردەکەن .

 - ۱٨ ی شوبات حەوت بارەگای گۆڕان لە ھەولێر و دھۆک و بادینان دەسوتێنرێن .

 - ۱۹ ی شوبات لە سلێمانی لە لایەن ھێزێکی پۆلیسی کارەبارە ( شێرزاد تەھا و سورکێو زاھید ) شەھید دەکرێن .

 - ۲۰ ی شوبات کاتژمێر ۲ و نیوی بەیانی کەناڵی NRT لەلایەن ھێزێکی تایبەتەوە سوتێنرا ، ھەمان ڕۆژیش بۆ پشتیوانی لە داخوازیەکانی سلێمانی لە ( ڕانیە و کۆیە ) ش خۆپیشاندان و ناڕەزایی خوێنکارانیش دەستی پێکرد .

 -۲۱ ی شوبات لە سەرای ئازادی سلێمانی قەڵغانێکی مرۆیی لە نێوان ھێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران دروست کرا و لە ڕانیە و کۆیە و کەلار و سەیسایەق دەستی پێکردەوە .

ھەر ھەمان ڕۆژ ئەمینیستی ئینترناشناڵ ڕاپۆرتی ساڵانەی دژی پێشێلکاری دەسەڵاتی کوردی بڵاوکردەوە .

 - ۲۳ ی شوبات پەرەمان لە ژێر کاریگەری ئۆپۆزسیۆن بڕیارە ۱۷ خاڵیەکەی دەرکرد .

 - ۲٤ ی شوبات یەکێتی قوتابیانی کوردستان ی سەر بە پارتی بە بێ ئاگاداری حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا ، دەوامی خوێنکارانی زانکۆی سەلاحەدینی ڕاگرت و ھەمان ڕۆژیش ھاتوچۆی سلێمانی بۆ ھەولێر قەدەغە کرا .

 - ۲٥ ی شوبات ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەھەولێر دەسگیرکران پێکھاتبوو لە نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چاڵاکوان و ، ھەمان ڕۆژیش لە چەمچەماڵ ( گەرمیان احمد ) ی تەمەن سیانزە ساڵان شەھید کرا ، لە کلاریش ( بلال احمد ) شھید کرا ، لەھەردوو حاڵەتدا بەگوللەی چەکدارانی پارتی .

ھەر ھەمان ڕۆژ لە ( عەربەت و دەربەندییخان و قەڵادزە ) ش خۆپیشاندان دەستی پێکرد ، لە سلێمانیش یەکەم نوێژی ھەینی لە سەرای ئازادی ئەنجامدرا ، لەھەولێریش لایەنگرانی پارتی ھەینی شادیان ڕاگەیاند و ڕژانە شەقامەکان .

 - ۲٦ ی شوبات ، دوای تەقینەوەی بۆمبێکی دەنگی لە سەرای ئازادی ، پشێوی دروست بوو ، دواتر ( ئومێد جلال ) بە گووللەی ھێزە ئەمنیەکان شەھید بوو .

 - ۲۷ ی شوبات خوێنکارانی زانکۆی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند ، ھەمان ڕۆژیش لە ھەولێر مامۆستایان بەیاننامەیەکیان دژی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیان بڵاوکردەوە لە ڕاگرتنی دەواومی زانکۆ .

 - ۲٨ ی شوبات ئەنجومەتی کاتی سەرای ئازادی داواکاری خۆپیشاندەرانی خستەڕوو .

 - ۲ ی ئازار ھەریەک لە فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی ھۆڵی پەرلەمانیان کرد .

 - ۳ ی ئازار بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند خۆپیشاندان مافێکی سروشتیە ، ئەبێ گەلی ئێمە ئازادبێ لە خۆپیشاندان .

 -٤ ی ئازار پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر داخوازی خۆپیشاندەران کرد ، بڕیاری ژمارە ( ۲ ) دەرکرد ، دواتر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بڕیارە ونکرا .

 - ٥ ی ئازار مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەنرا ، ھەندێ لە مانگرتوانیش بڕیاریاندا شەوانە لەسەرای ئازادی بمێننەوە .

 - ٦ ی ئازار لە کلار ھێرش کرایە سەر ڕادیۆی دەنگ و کەلوپەلەکانی تێکشکێنرا ، لەھەمان بەرواردا لە نیوەشەو خێمەکانی سەرای ئازادیش سوتێنران ، پەلاماری مانگرتوانیان داو و ژمارەیەکیان لێ دھسگیرکران .

 - ۷ ی ئازار باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئیدانەی ھێرش کردنە سەر خۆپیشاندەرانی کرد ، ھەمان ڕۆژ لۆکەری فۆڕم پۆڵیوسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کردەوە کە دەسەڵاتی ھەرێم ئازادی بۆ ھەرێم دابین نەکردوە .

 - ٨ ی ئازار ھیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند مایەی شەرمەزاریە کە ئەمڕۆ کورد مافی خۆپیشاندانی ھێمنانەی نیە .

 - ۹ ی ئازار پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەی شەش دایەوە .

 - ۱۱ ی ئازار بارزانی لەدووەم پەیامی دا ڕایگەیاند : دوای سێ بۆ چوار مانگی تر چاکسازیەکان دەبینن .

ـ۱۳ ی ئازار ژمارەیەک لە نوسەر و ڕوناکبیر ( ئاراس فتاح ، بختیار علی، ڕێبین ھەردی ، مریوان ) نامەیەک ئاراستەی تاڵەبانی دەکەن ، داوای لێدەکەن پشگیری داخوازی خۆپیشاندەران بکات .
 - ۱٤ ی ئازار دووبارە ژمارەیەک خەڵک لە بازگەی دێگەڵە ڕێگریان لێکرا بچنە ھەولێرەوە .

 - ۱٥ ی ئازار بۆ جاری دووەم مۆڵەتی خۆپیشاندان ئاراستەی پارێزگای ھەولێر کرا ، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە ڕەتکرایەوە .

 - ۱۷ ی ئازار ڕێگە نەدرا ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان بچێتە ھەولێر .

 -۲۰ ی ئازار دیسان بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە تیادا ووتی دوای سێ تا چوار مانگی تر ئەنجامی چاکسازیەکان دەبینن ، ھەمان ڕۆژ بە ئامادەبوونی ۲۰ ھەزار کەس لەسەرای ئازادی جەژنی نەورۆز یادکرایەوە .

 - ۳۱ ی ئازار لە کەلار بە پلانێکی پێشوەختە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی یەکێتی یە وە ھێرش دەکرێتە سەر دوو پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان ( نەریمان عبداللە و سەردار عبداللە ) .

 - ۲ ی نیسان کەمپەینێک دژ بە بەسەرکووتکردن و پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنوسان و خۆپیشاندەران ، ھەر ھەمان ڕۆژ پەلاماری خۆپیشادەران درایەوە .

 - ٤ ی نیسان سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکاریەکانی دژ بەڕۆژنامەنوسان بڵاو کردەوە کە پێکھاتبوو لە ( ۱۰۰ ) پێشێلکاری ، ھەمان ڕۆژ لە بازگەکانی پارتی ڕێگە نەدرا ٥ پاس بچنە ھەولێرەوە بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە گەشت بکەن .

 - ٥ ی نیسان بۆ جاری چوارەم لەھەولێر مۆڵەتی خۆپیشاندان ڕەتکرایەوە .

 -۹ ی نیسان لەشاری شیفێڵدی بەریتانیا ڕەوەندی کوردی ڕژانە شەقامەکان بۆ پشتیوانی لە داخوازیەکانی خۆپیشاندەران .

 - ۱۰ ی نیسان ڕۆژنامەنوسان بەیاننامەیەکان دژی پێشێلکاری بڵاوکردەوە .

 - ۱۱ ی نیسان پەیامنێرانی بێ سنور لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند ڕۆژنامەنوسان بونەتە قوربانی دەستی ھێزە ئەمنیەکان .

 - ۱٦ ی نیسان فاروق ڕفیق لەسەر سکاڵایەکی سۆزانی خاڵە شیھاب سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بەمانگێک زیندانی حوکمدرا .

 - ۱۷ ی نیسان ۱٨ کەس برینداربوون لەسلێمانی ، ۲۰۰ خونکاریش لەھەولێر لێیاندرا چونکە ویستیان خۆپێیشاندان بکەن .

 -۱٨ ی نیسان ٨۳ ھاوڵاتی لە سلێمانی بریندار بوون ، ( ھەردی فاروق ) شەھید دەبێ ، لەکۆیەش لە کلکە سماقە لە خوێنکاران درا .

 - ۱۹ ی نیسان یەکێتی ھێزێکی زۆری ھێنایە سلێمانی کە بە ٥ ھەزار مەزەندە دەکرا ، بە چەکی سوک و قورس و تۆپ و تانکەوە بوون ، خوێندکارانی زانکۆ ش ویستیان لەبەردەم دادگا گردبنەوە ، دواتر لە قولە ڕەیسی فڕێدران ، ڕەشبگیریش دەستی پێکرد ، لە لایەن دژە تیرۆری یەکێتیشەوە ٤٥ خوێندکار بریندار کران .


‌‌‌
2/16/2018 11:44:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو