هەواڵ

کورد یەکێک لەگرنگترین کێڵگە نەوتیەکانی لەدەستدا



بزاڤـ:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، کورد کێڵگەیەکی گرنگی نەوتی لەناوچەی گەرمیان لەدەستادا.

سالار محمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندوە،"بەبیانووی پەلاماردانی ئەو ھێزە ناسنامە نادیارەی لە پشتی کفری_ خورماتوو جێگیرکران، سوپای عێراق کێڵگەی نەوتی (پەڵکانە)ی کۆنترۆڵ کردو دەستی بەسەردا گرت".

سەبارەت بەو ھێزە نادیارەش ئاششکرای دەکات،"ئەو ھێزە ناسنامە نادیارە لە میدیادا بھێزی ئاڵا سپیەکە ناسراوەو لە رێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە مەترسی ئەو ھێزە لەسەر ئاسایشی دەڤەرەکەو پیلانی نیشتەجێکردن و دواتر ئاسەوارەخراپەکانی داومانەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەتی شکستخواردووی کوردستان. بەڵام وەک پرسەکانی تر بە ئەرکی یاسایی و سیاسی و ئیداری ھەڵنەسان بۆیە لەئەنجامی نابەرپرسیارێتی و کەمتەرخەمی و بێباکی ئەو کێڵگە گرنگەش لەدەستدرا".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستانـ باسی لەوەش کردوە، لەپەرلەمانەوە داوای لێپرسینەوە لەوەزیری سامانە سروشتیەکان وئەنجومەنی نەوت وغازی ھەرێم دەکەن.

دوشڵێت،"ھەرچەندە پێشوەخت دەزانین ئەم حکومەتە پابەندی یاساکانی پەرلەمان و داخوازی پەرلەمانتاران نابێت. بەڵام ئێمە بۆ داکۆکی لەماڵ و سامانی گشتی بەئەرکی خۆمان بەردەوام دەبین".


بلۆکی نەوتی پەڵکانە دەکەوێتە نێوان شاری دوزخورماتو و ناحیەی جەبارە و رۆژھەڵاتی ئەو قەزایە دەگرێتەوە کە ناوچەیەکی جێناکۆکە و بەپێی راپۆرتی "سکۆتیا کاپیتاڵ" بڕی ١.٥٨ ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە.


‌‌‌
2/17/2018 12:03:56 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ