هەواڵ

ماڵپەڕی تایبەتی بارزانی کەوتەکار


بزاڤ:بەڕێز ئەحمەد

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات، ڕایگەیاندوە ماڵپەرێکی تایبەت بۆخۆی داناوە وئەمڕۆ کەوتوەتەکار.

بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی،"ماڵپەڕی تایبەت بەخۆم کەوتووەتە کار و نوێترین بەیاننامە و ھەواڵەکانی تێدا بڵاودەکرێتەوە".

مەسعود مستەفا بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستانیش بووە کۆتایی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردو وازی لەپۆستی سەرۆکایەتی ھێناو دەستەڵاتەکانیشی لەنێوان حکومەت و پەرلەمانی کوردستان تا ھەڵبژاردنی داھاتو دابەشکرا.

ماڵپەڕی تایبەتی مەسعودبارزانی تایبەت ئەبێت بەبەیاننامە وھەواڵ وچالاکییەکانی.


‌‌‌
2/17/2018 4:44:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ