هەواڵ

ئەمیرێک داعش شوێنی سەرھەڵدانەوەی ئەو گروپە ئاشکرادەکات



لەعەرەبیەوە مەنار شەریف

ئەمیرێکی پێشوی داعش ڕایگەیاند ئەو ڕێکخراوە جارێکی تر ھەوڵ دەدات بۆ کۆکردنەوە و ئامادە کردنی ھێزی خۆی، دوای ئەوەی کە زیانێکی گەورەیان لە سوریا و عێراق پێگەشت لەمانگی ڕابردودا.

ئەبو سەقەر کە ئەمیرێکی داعشە ولەپاش شەڕی ڕەققە ھەڵھاتوە بەسکای نیوزی ڕاگەیاندوە،" لیبیا وڵاتی نوێیە بۆ ڕێکخراوە کە و ڕنگە ببێتە شوێنی فەرمی بۆ داعش".

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێشوتر ئاشکرای کردبو،" ئەم ڕێکخراوە دەرئەکەوێت لە لیبیا و ئەفغانستان و سۆماڵ".

ئەبو سەقەر کە لەشاری ڕەققە بەنازناوی ئەمیری پۆلیس ناسرابو،  ڕایگەیاندووە، کەیارمەتی ژمارەیەکی زۆری سزادراوانی دەستی داعشی داوە  تا ڕزگاربن بەتایبەتی ئەو کەسانەی کەسزای لەسێدارەدانیان لەسەر بوە بەھۆکاری سەرپێچی.

ھەروەھا وتوشیەتی، ئەو بەئارەزوی خۆی لەگەڵیان نەبووە کەکەبەستی داعش بووە.

بەوتەی ئەبو سەقەر لەپاش شەڕی ڕەقە کە لەساڵی ڕابردو ڕویدا بەھاوکاری ھەندێک کەس کەپێشتر ئەو یارمەتی دابوون لەدەست داعش ھەڵبێن.


‌‌‌
2/17/2018 10:15:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ