هەواڵ

چالاک وانێک ئێمە بێدەنگ نابین لەئاسات پەرلەمانتاران



بزاڤ پرێس - ژووری هەواڵ

دواى ئەوەى پەرلەمانى کورستان دانیشتنى خۆى ئەنجام دا سەبارەت بەخانەنیشین کردنى پەرلەمان تاران بە چوار ملوین دینار پەسەند کرد ،دەنگ دانەوەى خۆى لەنێو هاوڵاتیان و رۆژنامە نووسان و چالاک وانانى لیکەوتەوە کەقابیلى قبوڵ نیە پەرلەمان تارێک مانگى چوار ملیون وەربگریت کەسێکى ئاسایی سئ سەد هەزاردینارموچەى بێت.

 لەلیدوانیک دا دکتۆر شێرزاد حسن چالاک وانى مەدەنى تایبەت بەبزاڤ پرێس ڕایگە یاند "  ئەوەی دوێنێ بە پەرلەمانی کوردستاندا گوزرا،،،هەڵەیەکی گەورەیی سیاسیەتی ئابووری وبێ موبالاتی بوو،،لە کاتێکدا هاوڵاتیانی کوردستان بە خراپترین دۆخی ئابووریدا تێپەردەبن.

  ووتیشى "  پەرلەمانتاران شێوازیکی یاسایی دەدۆزنەوە بۆ بردنی ماڵی گشتی
لێرەوە ئیمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکوان و مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران لە دەرەوە ناوەوە کوردستان رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە بۆ لە بار بردنی ئەو بەناو یاسایە کە بارگرانیەلی ترە لەسەر حکومەت و خەڵک.

باسى لەوەش کرد دەکرا پیداچوونەوە بکرایە بە دۆسیەی خانەنشینەنانی ساڵانی رابردوو نەک هەلپەرستی بگاتە رادەیەک کە خۆیان بۆ خۆیان یاسا بردنی ماڵی گشتی دەربکەن.

 
ئەوەى بەبزاڤ ڕاگەیاند " ئیمە داواکارین   کە بەپێ یاسایی خانەنشینی عیراقی کە تەمەنی مرۆڤ پیویستە بگاتە ٦۳ ساڵ بپ ئەوەی خانەنشین بکرێت نەک ئەمەی لە پەرلەماندا گوزەرا دروستکردنی لەشکرێکی ترە لە بێکار وسەربارتر بۆ ئەو گەلە،،،
بۆیە لیرەوە یاساناسان و روناکبیران ئاگاداردەکەینەوە
کە لەرێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران یان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کە ئئیستا ئەوان دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بەکاردەهێنن نەیەڵن ئەم یاسایە تێپەر بکات و بکەوێتە بوار جێبەجێکردنەوە>


‌‌‌
3/2/2018 8:40:00 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ