هەواڵ

چالاک وانان خۆشحاڵی خۆیان بۆ فراکسۆنەکانی پەرلەمان دەربڕی



بزاڤ - ژووری هەواڵ

دوای ئە وەی چالاک وانان وڕۆژنامە نووسان و پارێزە ران  لەسە رخانەنیشین کردنی پەرلەمان تاران بە چوار ملوێن دینار خانە نیشێن کران  ، ئەمرۆ جەعفەر ئیمنکی جێگری سەرۆکى پەرلەمان ڕایگەیاند، واژۆ لەسەر یاسای  چاکسازی لە خانەنشینی موچە ناکەین و دەیگەڕێنینەوە پەرلەمان.

ئەمەلەکاتێک دایە چالاک وان و نووسە ر و ڕۆژنامە نووس دکتۆر شێرزاد حسن ڕایگەیاند " ئێمە بێدەنگ نابین لە ئاست پەرلەمان تاران و فشارمان دەبێت.

لە لێدوانێکی تردا تایبەت  دکتۆر شێرزاد حسن به بزاڤ ڕایگەیاند "  دوای هەوڵ کۆشیشیکی لەلایەن هاورییانم لە چالاکوانانی مەدەنی و زیاتر لە ٥٠ پارێزەر دڵسۆز و چەند داوەرێکی بەرێزو زییندانیانی ساسی ئازیزو پێشمەرگە دێرینەکان لە هەنگاوێکی مەدەنی ودوور لە توندو تیژ وانیمان یاسایی خانەنشینی پلە تایبەتەکان وپەرلەمانتاران بگەرێنرێتەوە وهەمواری بکەنەوە.

ووتیشی " بەخۆشحاڵیه وە ئەمڕۆ فرکسیونەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەو هەوڵایان ە گۆنگرەیەکی رۆژنامەنەسیدا راگەیاند ئەمەش سەرتایەکی جوان و دادپەروەرانەیە 
بۆ رێگریکردن لە هەر بەلادا رێبردنێک کە زیان قووتی هاوڵاتیان بگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد" لێرەوە وێرای دەست خۆشی و ماندووبوونی سەرجەم هاورییانم لە مامۆستایانی زانکۆ و دادوەر ویاساناسان و چالاکوانانی مەدەنی و زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان وپێسمەرگە دێرینەکان  دەکەم بۆ پشتگیری و هاوبیری کردنم لەو هەوڵە ئەنجام دیارە وەک دەزانن ئیمە ئەو هەوڵانەمان 
بۆ باشترکردنی بژێوی خەلکەو کۆتایی هێنانە بە قەیرانی دارایی وگەڕانەوەی شکۆیە بۆخەڵکی هەژار بەشمەیەنتی ئەم میللەیتە.

باسی لە وەش کرد "وە هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوا م دەبین لە هەوڵکانمان بۆ  خزمەتی هاوڵاتیان.


‌‌‌
3/4/2018 12:23:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ