راپۆرت

یەکەم تەقەی ڕاپەرینی بەھاری ۱۹۹۱


\
تێکۆشەر حسێن

ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ یان ( ڕاپەڕینە مەزنەکە ) بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی باشووری کوردستان لە دژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتی ھێز و شانە چەکدارەکانی دەرەوە و ناوەوەی شار و بەرەی کوردستانی و ھێزە سیاسیەکان .


ڕاپەڕین لە ٥ ـ ۳ ـ ١٩٩١ لە شاری (ڕانیە) وە دەستی پێ کرد و لە ٢١ ـ ۳ ـ ١٩٩١ لە دوای ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی ھات .

ئەگەر چی بۆ یەکەم جار لە ۳ ـ ئازار دا وەکو دەستپێکی راپەرین لە ئۆردوگای (خەبات) ی پارێزگای ھەولێر شەڕێک لە نێوان ھاوڵاتیان و بنکەی پۆلیس ڕویدا ، دەرەنجام ھەڵیان کوتایە سەر پۆلیس و دەستیان بەسەردا گرت. رژێم ھێرشی کردنە سەر و سەرکووتی کردن ھەریەک لە (محمد فاروق و بەختیار ) شەھید بوون دووانی تریش بریندار بوون ، بەڵام لەڕێی سوڵحەوە سەرھەڵدانی ناڕەزایەتی کۆتایی پێھات .


،،
چەند ڕۆژێک بەر لەڕاپەرین نەوشێروان مستەفا وەک ئەندازیاری ڕاپەرین دەست دەکات بە ئامادەکاری بۆ ڕاپەرینی سەرتاسەری و جەماوەری ، یەکەم جار لە ڕێی پەیوەندی کردن و ناردنی نامە بۆ ھاوڕێکانی و ڕێکخستن و شانە چەکدارەکانی ناوشارەوە دەست پێدەکات

 

ھۆکارەکانی سەرکەوتنی ڕاپەرینە مەزینەکە

🔸ئەندازیاری ڕاپەرین نەوشێروان مستەفا کە داڕێژەر و سەرپەرشتیاری نەخشە و پلانی ڕاپەرین بوو . 
🔸 لاوازی و ماندووبوونی سوپای عێراق دوای جەنگی کەنداو ، کە تازە ڕژێم لە دوای داگیرکردنی (کوەیت) ـەوە تووشی شکان و زیانی گەورە ھاتبوو لەلایەن ھاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی یەوە . 
🔸توانا و لێھاتوویی شانە چەکدارەکانی ناوشار و ھێزە پارتیزانیەکان و توڕەیی جەماوەر .
🔸کاریگەری ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان .

بەم شێوەیە ڕاپەرین وەک تەقینەوەیەکی بوڕکانی جەماوەری گەورە دەستی پێکرد پاڵپشت بە ھەوێنی شۆڕش و ھێزی چەکداری و شانە چەکدارەکانی ناوشار .

چەند ڕۆژێک بەر لەڕاپەرین نەوشێروان مستەفا وەک ئەندازیاری ڕاپەرین دەست دەکات بە ئامادەکاری بۆ ڕاپەرینی سەرتاسەری و جەماوەری ، یەکەم جار لە ڕێی پەیوەندی کردن و ناردنی نامە بۆ ھاوڕێکانی و ڕێکخستن و شانە چەکدارەکانی ناوشارەوە دەست پێدەکات ، دوای ئامادەکاری سەرەتایی لە ڕێی ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستانەوە بەنھێنی و کۆدی پارێزراوەوە بانگەشە بۆ ڕاپەرین دەکرێت وەک ( لە زمناکۆ وە بۆ ئازاد ، تکایە برادەران ئاگادار بکەرەوە ۷ ی مانگ زەماوەند بکەن .... ) بەم شێوەیە بۆ ئەوەی ڕژێم لەکۆدی خوێندنەوەی ئامادەکاریەکان تێنەگات و پێی نەزانێت .

دەردەکەوێت کە تەواوی ئامادەکاریەکان و تەوقیتی ڕاپەرین ۷ ی ئازار دەبێت ، بەڵام بەھۆی ئەوەی کە ھەندێ لەشانە چەکدارەکانی ناوشار پێیان وابوە ئەبێ زووتر دەست پێبکرێ بەر لەو وادەیەی دیاری کرابوو ، یەکێک لەو نامانەی کە نەوشێروان مستەفا بۆ شھید ( علی نبی ) ناردووە ، ئاماژە بەوە دەکات کە لەوێش ۷ ی مانگ دیاری کراوە وەک تەوقیت بۆ ڕاپەرین ، شھید علی نبی لە تۆمارێکی دەنگی دا باس لەو نامەیە دەکات کە نەوشێروان مستەفا بۆی ناردوە سەبارەت بە ڕاپەڕین ، کە ئەمەی خوارەوە دەقی ووتەکانی خۆیەتی :

" لە ڕاپەرین دا لە مەکتبی سیاسی یەوە کاک نەوشێروان نامەیەکی بۆ ئێمە نوسی بوو ، لەگەل یەک جیھازی ڕاکاڵ کە بۆی ناردبوین ، ، لەناو شار قرار بوو ۷ ـ ۳ ڕاپەرین سەرھەڵدات و دەست پێبکات ، کاک نەوشێروان ووتی ئێوە لەوێ خۆتان کۆبکەنەوە و خەریکی ڕێکخستن بن ، ئەو چەکدارانەی بڕواتان پێیە قسەیان لەگەڵ بکەن و خۆتان ئامادە بکەن کە پێشمەرگە ھاتن بۆ ناوشار ، پشگیری و پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە بکەن ، ئامادەبن بۆ لێدانی حکومەت ، چونکە بڕیاربوو لە ۷ ـ ۳ لەسەرتاسەری کوردستان ڕاپەرین دەست پێبکات و لە امن و استخبارات و ڕژێمی بەعس بدرێ ، بەڵام ئێمە دەستپێشخەریمان کرد ، چونکە ھێزێکی گەورە و زۆری حکومەت بەڕێوە بوو ، دیارە حکومەت ھەستی پێکردبوو لە ۷ ـ ۳ ڕاپەرین دەست پێدەکات ، بەنیاز بوو ڕانیە بەھێزێکی زۆر و لەشکرێکی گەورەی سوپاوە زیاد بکا ، بەو حوکمەی سەر سنور بوو ، بۆیە ھێزێکی زۆر بەڕێ کەوتبوو ، لێرەش لەناوشار دەزگا ئەمنیەکان پڕ ھێز و پڕ چەک کرابوون ، بۆیە ئێمە وتمان ئەگەر لەگەڵ ھەمان بەروار بین ، تاخیر دەبین وسەرکەوتوش نابین ، بۆیە ئێمە ھانی جەماوەرمان دا و وتمان ئێمە حەزەکەین دەست پێبکەین پەلاماری حکومەت بدەین .."

بەم جۆرە لە ٥ ـ ۳ ڕاپەرین لە ڕانیە سەری ھەڵدا و دەستی پێکرد ، لێرە زیرەکی و لێھاتووی شھید علی نبی و ھاوڕێکانی و جەماوەری ڕانیە لەو دەست پێشخەریە بەدەردەکەوێت ، چونکە ئازایانە لەگەڵ جوڵەی عەسکری ڕژێم ئەوانیش گۆڕانکاریان بەسەر تەوقیتی ڕاپەرین و تەواوی نەخشەو پلانەکانیان دا ھێنا ، ئەم گۆڕانکاریە دەچێتە خانەی تکنیکی عسکری یەوە .

دوا بەدوای ڕانیە ، لە سلێمانیش نەوشێروان مستەفا ( ئازادە ڕەش ) وەک سەرپەشتیاری تەواوی شانە ھێزە چەکدارەکان و ڕێکخستنەکانی ناو شار ئاگادار دەکاتەوە کە ئامادەکاریەکان دەست پێبکەن .


ئازادە ڕەش پێشمەرگەی دێرین و ھونەرمەندێکی دیار و ناسراوی شاری سلێمانیە ، ئەو زیاتر بەوەش ناسراوە کە یەکەم فیشەکی ڕاپەرین ئەو تەقاندویەتی ، دوای ماوەیەک زیندانی بوونی و ئازادبوونی ، بەو حوکمەی ئەو پەیوەندیەکی بەھێز و گەورە و پتەوی ھەبووە ، بۆیە لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی ئامادەکاری بۆ ڕاپەرین لەناو شار دەگرنە ئەستۆ ، ئەو چەند جارێک لەڕێی ڕاگەیاندنەوە باسی لە ئامادەکاریەکانی ڕاپەرین کردوە ، لە بەرەبەیانی ۷ ی ئازار بە دەنگ و سەدای خۆی لە گەڕەکەکانی (سەرشەقام و کانی دۆمان ) ھاواری دەکرد ئیمڕۆ ڕۆژی ڕاپەرین و تۆڵە سەندنەوەیە ، ئەو بەم شێوەیەی خوارەوە باس لە سەرەتاکانی ڕاپەرین دەکات :

" ئەوەندەی ئامادەکاریەکان قوڕس بوو ، ڕاپەرین خۆی ھێندە قوڕس نەبوو ، چرکە ساتی دەستپێکردنەکە ئاسان بوو ، کاتێ ڕاپەرین دەستی پێکرد خەڵک خۆی ھەمووی چاوەڕوان بوو ، بۆیە ئامادەکاریەکان قوڕس بوو "



،،
بەیانیەکە لە ناو شاری سلێمانی لە یەکێک لە دەزگاکانی ئەمن و استخبارات دوو ئاربیجی بەرەو ڕووی ھاوڵاتیان دەتەقێنرێت ، ئیدی ئازادە ڕەش دەست دەکات بەتەقە کردن و بەرەو ڕووی بەعس دەبێتەوە و ڕاپەرین بەتەواوی دەست پێدەکات

ئازادە ڕەش خۆی و ھاوڕێکانی ھەریەک لە ( شێخ وەھاب ناسراو بە وەھابە خڕەو ھاوسەرکەی کەناوی دڵسۆز خان بوو ، لەگەڵ ھوژین علی و شێخ خالیدی ملاعلی ) ئەمانە دەستیان کرد بە ئامادەکاری بۆ ڕاپەرین ، بەم شێوەیە قسەیان لەگەڵ مەفرەزەکان کردووە





🔸بۆ یەکەم جار دەچن لەگەڵ مەفرەزەی ۲۰۷ ی استخبارات قسە دەکەن کە ژمارەیان ۳۰۰ سەرباز بون ، بۆ ئەوەی بێنە ناو شار ناوچەی قلیاسان ، ئەوانیش بەڵێنیان دابوو لە ژێر ئەوامری ئەواندابن ھەرکات ڕاپەرین دەستی پێکرد .


🔸 گروپی چەپ ، کە وەھابە خڕە لەگەڵ شێخ خالیدی ملا علی سەرپەرشتی کردوە ، ئەوانیش لە ئۆردوگای نەسر قسەیان لەگەڵ ۳ سریە کردبوو کە کاری ئەوان قاگع کردنی ڕێگا دەبێ .

🔸 ھەروەھا لە عەربەتیش قسە لەگەڵ ٤ سریەی تر کرابوو ، بۆ تەوقیتی ڕاپەرین ئامادەبن .

لەگەڵ ئەوەشدا جگە لەم ئامادەکاریانە ھەندێک گروپی چەپیش ئامادەکاری تەواویان کردبوو لە مانەش :

ـ پارتی کرێکارانی سۆشیالیست
ـ یەکێتی خەباتی کۆمۆنیستی
ـ ئاڵای شۆڕش
ـ ڕەوتی کۆمۆنیست 
ـ کۆمەڵەی خەباتی سور
ـ کۆمەڵەی ڕەنجدەران ، کە لە شاریش ڕێکخستنیان ھەبووە ئەوکاتە 
ـ شانە چەکدارەکانی بروسک و شاڵاو

ھەموو ئەمانە بە دەستەجەمعی بە سێ قۆناغ ئامادەکاری خۆیان دابەش کردبوو 
🔹 قۆناغی یەکەم بانگەواز لەڕێی موکەبرات و مزگەوتەکانەوە بۆ ئەوەی خەڵک بێنە دەرەوە بۆ ڕاپەڕین 
🔹قۆناغی دووەم شێخ وەھاب تایبەت بووە گوازستنەوەی شەھید و بریندارەکان 
ھەروەھا خالید ملاعلی تایبەت بووە بەکاروباری بانگەواز و کاری جەماوەری 
🔹قۆناغی سێیەمیش ئازادە ڕەشیش خۆی سەرپەرشتی تەواوی پەیوەندیەکان و شانە چەکدارەکان کردووە

بەم شێوەیە بەیانیەکەی ۷ ی ئازار دەست بەچاڵاکیەکان دەکرێت لە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی لە ھەموو شوێنەکان بزانن کە دەستی پێکردووە ببێتە ھۆکاری وورە بەرزبونەوە

بۆچی کاتەکە ۷ ی بەیانی دیاری دەکەن ؟
چونکە ئەوکاتە خەڵکی لە خەو ھەڵساوە و ئامادەیە بچێتە سەر کار و دەوامی خۆی ، واتا بتوانن پەیام بدەنە خەڵک نەڕۆنە دەوام سەرکار و ئامادەی ڕاپەرین بن .

بەیانیەکە لە ناو شاری سلێمانی لە یەکێک لە دەزگاکانی ئەمن و استخبارات دوو ئاربیجی بەرەو ڕووی ھاوڵاتیان دەتەقێنرێت ، ئیدی ئازادە ڕەش دەست دەکات بەتەقە کردن و بەرەو ڕووی بەعس دەبێتەوە و ڕاپەرین بەتەواوی دەست پێدەکات ، دواتر ئازادە ڕەش خۆی دەچێتە لای چەند نوقتەیەکی بەعس بێ تەقە تسلیم دەبن و دۆشکایەکی ۱٤ و نیو دێنێت و تاقی کردنەوەی لەسەر دەکەن بێکێشەیە و دوو وەجبە فیشەکی زۆر دێنن و جێگیری دەکەن بۆ مقاوەمەی تەیارە ، بەم جۆرە بۆ نیوەڕۆ سلێمانی لە بەعس ڕادەماڵرێت و ڕاپەرین سەرکەوتن بەدەست دێنێت


‌‌‌
3/4/2018 7:28:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ