هەمەڕەنگ

ھەرگیز لەناکاو کەس لەخەو ھەڵمەستێنە



بزاڤ:

لەخەوھەستاندن بەشێوەیەکی لەناکاو زیانی بۆ تەندروستی ھەیە و رەنگە ببێتە ھۆکارێک بۆ مردن.

کاتێک کەسێک دەخەوێت واتە لەکاتی پشوودایە و مێشکی بە ئاگانییە لەوەی روودەدات لە ژیان، ھەربۆیە دەبێت بەشێوەیەکی ئارام و لەسەرخۆ بەھۆش بھێنرێتەوە، دەنا زیانی بە تەندروستی دەگات.

بەپێی ھەواڵێکی Buzzkito ئەنجامی توێژینەوە زانستیەکان لە زانکۆکانی جیھان ئەنجامدراوە، ھەستانی لەناکاوی مرۆڤ و ترساندن و بێزارکردنی، مەترسی بۆ مێشک ھەیە، چونکە لەکاتی خەودا جەستە ماددەیەکی ئارامکەرەوە دەڕێژێت لە کونیلەکانەوە، بەڵام لەناکاو بەھۆشی دەھێنیتەوە راستەوخۆ بەشێوەیەکی خێرا ئەو ماددەیە دەگەڕێتەوە، ئەگەر خودی خۆی بە ھێواشی لەخەو ھەستێت بە ئارامی دەگەڕێتەوە باری ئاسایی.

خێرا گەڕانەوەی ئەو ماددەیەش دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئەگەری تووشبوون سەکتەی مێشک و مردن، یان رەنگە تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی ببێت.


‌‌‌
3/4/2018 8:37:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو