هەمەڕەنگ

سوودەکانی ھەنار



بزاڤ:

ھەنار یەکێکە لە میوە وزە بەخشەکان بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری یەکەی گەرمی تیایدا کەچارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی بە تایبەتی بۆ پاراستنی کۆرپەلە لە کاتی دووگیان بوونی خانمان.

ھەندێک لەسوودە گرنگەکانی بزانە:

١- بۆ نەخۆشی شێرپەنجە، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان خستۆتەڕوو کە ھەنار ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە پارێزگاریکردن لە تووشبوون بەشێڕپەنجە، لەلێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٢ دەرکەوتووە کە ھەنار توانای لەناوبردنی خانەتووشبووەکان دەدات و لەھەمان کاتدا خانەکانی تر دەپارێزێت.

٢- بۆ ئافرەتی دووگیان، لێکۆڵینەوەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردووە کە ھەنار بۆ ئافرەتی دووگیان یارمەتی پاراستنی کۆرپەکەی دەدات لە کەم ئەندامی بوون یان ناتەواوی مێشکی ئەویش لەڕێگەی زیادکردنی ڕێژەی ئۆکسجین، ڕۆڵی ھەیە لەزیادکردنی ڕێژەی ڤیتامینە پێویستەکانی وەک ڤیتامین (D) و ئاسن و کالیسیۆم لەلاشەی دایکەکەدا، ھەروەھا دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان.

٣- بۆ لاوازی ئێسک، لێکۆڵینەوەکان جەختیان لەوەکردوەتەوە کە ھەنار ئێسک لەلاوازی دەپارێزێت، ھەروەھا بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کەلەساڵی ٢٠٠٤ ئەنجامدرا ئەوەی دەرخست کەپوختەکانی ھەنار ڕۆڵیان ھەیە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی توووشبوون بەلاوازی ئێسک لەتەمەنی بێ ھیوابوونی ئافرەتان ئەویش بەھۆی بوونی لێکچووەکانی ھۆڕمۆنی ئیسترۆجین تیایدا.

٤- بۆ نەخۆشی زەھایمەر(بیرچوونەوە)، لێکۆڵینەوەیەکی ئەمەریکی کە لەسەر مشک کرا ئەوەی دەرخست کە یارمەتی کەمکردنەوەی بیرچوونەوە و تووشبوون بەنەخۆشی زەھایمەر دەدات.

٥- بۆ پەستانی خوێن، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووەکە کەھەنار ڕۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەزانکۆی مارگرێت لەسکۆتلەند کرا دەرکەوتووە کە خواردنی ٥٠٠ملی گرام لەھانار ڕۆژانە بۆ ماوەی مانگێک بووە ھۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.

٦- بۆ کۆلیستڕۆڵ، دکتۆر”تۆماس بیرنبیک”ی ئەمەریکی کە ڕاوێژکاری نەخۆشی دڵە دەڵێت ھیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی کە شەربەتی ھەنار توانای کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی ھەبێت بەڵام پێی وایە کە کار لەسەر ڕێگری یان کەمکردنەوە کەڵەکەبوونی کۆلیستڕۆل و چەوری لە دەمار وشوێنەکانی تری لاشە دەکات.

٧- بۆ دابەزینی کێش، لەبەر بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئۆکسیدەکانی ناو ھەنار کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە توانەوەی چەوری و زۆربوونی خواردنی نموونەیی، باشتر وایە ڕۆژانە دوو ھەنار بخورێت.


‌‌‌
3/4/2018 8:42:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو