هەمەڕەنگ

‎ئەو بابەتانەی کە لەپیریدا خەفەتیان لێدەخۆیت


‎بزاڤـ:
لەفارسیەوە خەیاڵ ئەحمەد

‎پەندێکی کۆنی پێشینان ھەیە کە دەڵێت گەنجەکان گەنجیان بە فیڕۆ ئەدەن، لەوانەیە ئەگەر بزانیت پیرەکان لەچ شتانێک خەم دەخۆن بتوانی باشتر گەنجی بکەیت

۱-
‎بۆچی کاتێ دەمتوانی گەشت بکەم ، نەمکرد؟!

۲- 
‎بۆچی زمانی دووەم فێر نەبوم؟!

۳-
‎بۆ چی لەھەرکارێکدا زیادەڕەوی و کەمتەرخەمیم ھەبوو؟!

٤ـ
‎بۆچی خۆم لەتیشکی خۆر نەپاراست تا پێستیکی تەندروست و بێ لۆچم ھەبووایە؟!

۵- 
‎بۆچی بۆ بینی کۆنسێرتی ئەوگۆرانیبێژانەی کە حەزم لێیانە نەڕۆشتم؟!

۶- 
‎بۆچی لە ئەنجامی زۆر لەکارەکان ترسام؟!

۷- 
‎بۆچی وەرزش گرنگترین کارم نەبوو؟!

۸-
‎بۆچی خۆم گیرۆدەی دابوونەریتەکان کرد؟!

۹- 
‎بۆچی لەکارێک کەحەزم لێینەبو وازم نەھێنا؟!

۱۰-
‎بۆچی زیاتر وانەم نەخوێند؟!

‎بۆچی باوەڕم نەکرد جوانم؟!

۱۲- 
‎بۆچی لەوتنی خۆشم دەویت ترسام؟!

۱۳- 
‎بۆچی گوێم لە ڕێنماییەکانی دایکو باوکم نەگرت؟!

۱۴-
‎بۆچی خۆپەرست بووم؟!

۱۵- 
‎بۆچی بەم ڕادەیە ڕوانینی ئەوانترم بۆ گرنگ بوو؟!

۱۶- 
‎بۆچی بەجێگەی بیرکردنەوە لەخەونەکانی خۆم لەبیری ھێنانەدی خەونەکانی ئەوانتربووم؟!

۱۷- 
‎بۆچی کاتم بەھێناوەیادی یادگاریەکان خراپ کرد و کاتمم لەدەستدا ، بریا داخی ڕابردووم نەخوارد؟!

۱۸- 
‎بۆچی کەسانێکم لەخۆم ڕەنجاند کەخۆشم دەویستن؟!

۱۹- 
‎بۆ پارێزگاریم لەخۆم نەکرد؟!

۲۰- 
‎بۆ چی بۆ ھەندێک لەکارەکان خۆبەخش نەبووم

۲۱- 
‎بۆچی زیاتر ئاگام لەددانەکانم نەبوو؟!

۲۲- 
‎بۆچی پێش لەمردنی دایک و باوە گەورە پرسیارانێک کە ھەمبوو لێم نەپرسین؟!

۲۳- 
‎بۆچی زۆر کارم کرد؟!

۲۴- 
‎بۆچی فێری چێشت لێنان نەبوم؟!

۲۵- 
‎بۆچی لەساتی ئێستا چێژم نەبرد؟!

۲۶- 
‎بۆچی ھەوڵمنەدا ئەوەی کەدەستم پێی کردوە بەکۆتایی بگەینم؟!

۲۷- 
‎بۆچی گیرۆدەی خشتەی فەرھەنگەکان بوم و لەئامانجەکەم دواکەوتم؟!

۲۸- 
‎بۆچی بەردەوامیم بەھاوڕێیەتیەکانم نەدا؟!

۲۹- 
‎بۆچی لەگەڵ مناڵەکانمدا یاری زۆرترم نەکرد؟!

۳۰- 
‎بۆچی مرۆڤێکی سەرکێش نەبووم؟!

۳۱- 
‎بۆچی بۆ زیاتربونی زانیاری و پەیوەندیەکانم ھەوڵم نەدا؟!

۳۲- 
‎بۆچی تا ئەم ڕادەیە کەسێکی نیگەران بوم؟!

۳۳- 
‎بۆچی لەسەر ھەر شتیک خێرا توڕەبووم؟!

۳۴-
‎بۆچی بەڕادەی پێویست لەگەڵ کەسانێک کەخۆشم ویستن کاتم تێنەپەڕاند؟!

۳۵-
‎بۆچی بۆ تاقە جارێک نەڕۆشتمە پشت مایکرۆفۆن تا لەبەرامبەر کۆمەڵدا قسەبکەم؟!

‌‌‌
3/7/2018 12:45:22 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ