هەواڵ

پۆلیسی دارستان (١٠) تۆمەتباری دەستگیرکرد




بزاڤ:

لە (٧٢)کاتژمێری ڕابردوودا پۆلیسی دارستان لە چەند جێگەیەکی جیاواز (١٠) تۆمەتبار دەستگیر دەکەن و دەست دەگرن بەسەر چەند کەل و پەل و پێداویستیەکدا .

لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیداوێکیدا کەوێنەیەکی بۆ بزاڤ نێرداوە ڕایگەیاند : ھەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاریکردن لەسروشت و ژینگەی کوردستان مەفرەزەکانمان لەسەرجەم بەش و بنکەکان بەشەو و بەڕۆژ بەردەوامیان ھەیە و تەنـھا لـەماوەی(٧٢)کاتژمێری ڕابـردودا ( ١٠ ) دە سەرپێچیکار دەستگیرکراون بەم شێوەیە ؛ لە دەرچونێکی مەیدانیدا مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز بۆ سنوری گوندەکان (وێڵەیەر + دۆڵەسور + چەوتان + تەڕەتەوەن ) توانیان (٢) سەرپێچیکار دەستگیربکەن کە سەرقاڵی خەڵوزکردن بوون ھاوکات دەستگیرا (٢) کورەی خەڵوز و ژمارەیەک داری تەڕدا ھەروەھا مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی و ژینگەی گەرمک لە سنوری گوندی (بێستان سوور ) توانیان (١) ھاووڵاتی دەستگیربکەن ھەستاوە بە بڕینی ڕوبەرێکی فراوان لە دارستانی سروشتی کە بەنزیکەی ٥٠٠ پێنج سەد بڕ دار مەزندە دەکرێت ، لەلایەکی ترەوە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون لە دەرچونێکیان توانیان (٢) ھاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی بڕینی داری دارستانەکان بوو . دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە ڕادەستی دادگا کران ."

پۆلیس ئاشکراشی کردوە:"مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک توانیان ( ٣ ) سێ ڕاوچی لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیر بکەن و ھاوکات دەستیان گرت بەسەر یەک تاپڕ و (٢ ) دوو کەوی زییندودا لەلایەکی ترەوە مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی دووکان توانیان (٢ ) دوو ڕاوچی دەستگیربکەن و دەست بگرن بەسەر (٢ ) دوو کەوی زییندودا ھەروەھا لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەستگیرا بەسەر دوو کەوی زییندودا بەڵام ڕاوچیەکان ھەڵھاتوون لێکۆڵینەوە بەدواداچوون بەردەوامە . ."

وتیشی ":سەرجەم دەستگیرکراوەکان و کەل و پەلە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دادگا کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی . ."



‌‌‌
3/8/2018 12:40:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ