هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی ...دوو باندی دزینی ئۆتۆمبیل دەستگیر دەکات


بزاڤ:

مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی دو باندی دزینی ئۆتۆمبیل دەستگیر دەکەن.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:''لەدوو چالاکی جیاجیادا مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی دو باندنی جیاوازی دزینی ئۆتۆمبیلیان لەسلێمانی دەستگیرکرد کە باندێکیان ئۆتۆمبیلێکی جۆری توێتا – ھایلوکس-یان دزیووە، باندەکەی تریان تاکسیەکی جۆری توێتا – کرولا-یان دزیووە."

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد:"باندەکە لەچوار کەس پێکھاتون‌و دانیشتوی دەرەوەی شاری سلێمانین، بەڵام دزیەکەیان لەناو شاری سلێمانیدا ئەنجامداوە."



‌‌‌
3/8/2018 1:05:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ