هەواڵ

ڕاگەیەنراوێک لەگروپی دەنگی خەڵکەوە


بزاڤـ:

کۆمەڵێک لەچالاکوان وکەسایەتی کۆمەڵایەتی وسیاسی بەناوی گروپی دەنگی خەڵکەوە، لەبارەی ھەڵبژاردنەچاوەڕوانکراوەکەی عێراقەوە ڕاگیەنراوێکیان بڵاو کردوەتەوە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ھاتوە، "ئێمە لەگروپی دەنگی خەڵک لە کە سایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی وگەنجان وڕۆشنبیران وچالاکانی مەدەنی  بڕیارمانداوە بە ھاوکاری  دەنگدەرانی کوردستانیان بە بێ جیاوازی و پێکەوە ڕوو بە ڕووی ئەو ڕەوشە نە خوازراوەی پارتی و یەکێتی وحیزبەکانی دەست بارگریان لە مانەوەی دەسەڵاتی پۆخڵەواتیان دووچاری خەڵکیان کردوە   ڕاوەستین وبەدەنگە کانمان لە ٥/١٢ ڕیسوایان بکەین".

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:ـ 

‎ھەڵبژاردن  خەڵکی کوردستان   بە رەو کوێ  دە بکات 

‎کوردستانیان لە ( کرێکاران وکە س وکاری شەھیدان وفەرمانبەران وکە م ئەندامان وھێزە چەک بەدەستەکان )
‎کوردستانیان لا ھە مومان ڕوون وئاشکرایە  لە ماوەی حکومەتداری پارتی ویەکێتی لە ٢٧ ساڵی ڕابردودا کوردستانیان تویشی دەیان شەڕەی ناو خۆو لابەلاکردوە لەگەل دروستکردنی دەیان قەیران وتەنگژە بۆ دانیشتوانی خەڵکی کوردستان بە سەرجەم چین و توێژەکانەوە بە بێ جیاوازی  لە بەرمانەوەی کە سە پلە بالاکانی بنەماڵە و حیزبە کانیان  .ھەمومان بە چاوی خۆمان لە ناو ئەو واقیعە تاڵ وتاریکدا.
‎ دە بینین چۆن ھە مومان بە ماڵ ومنداڵە کانمانەوە  بوینتە قوربانی دە ستی  دە ست ڕۆیشتوانی ئەم  دوو بنەماڵە و حیزبەکانی پارتی و یەکێتی لەماوەی ٢٧ ساڵی ڕابردوودا بەتایبەت لە ٢٠٠٣وە لە دوای ڕووخانی یەکجاری حکومەتی بە عس و ھاتنی بە لێشاوی بودجە لە عێراقەوە بۆ ھەرێمەکەمان  بە دەر لە داھاتی ناوخۆ وفرۆشتنی نەوت بە ڕێگەی نایاسایی لە و ماوە دوورودرێژەی حکومەتداری پارتی و یەکێتی بە پاشکۆیەتی حیزبەکانی تری سەرساحەی کوردستان  دە بینین کوردستانە کەمان ودانیشتوانەکە ی  دە ڵێت ووڵاتێکی ئەفریقایە  و پێویستی بە خیروێدەقە ی وولاتان دەکات  بۆیە دانیشتوانەکەی توشی ھە زاران کێشە کۆمەڵایەتی نە خوازراو بووەتەوە  کە دیاری ترین خۆکوشتنی چەندین کەس لە بەر نە بوونی .
‎بۆیە لە ئیستادا ئێمە لەگروپی دەنگی خەڵک لە کە سایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی وگەنجان وڕۆشنبیران وچالاکانی مەدەنی  بڕیارمانداوە بە ھاوکاری  دەنگدەرانی کوردستانیان بە بێ جیاوازی و پێکەوە ڕوو بە ڕووی ئەو ڕەوشە نە خوازراوەی پارتی و یەکێتی وحیزبەکانی دەست بارگریان لە مانەوەی دەسەڵاتی پۆخڵەواتیان دووچاری خەڵکیان کردوە   ڕاوەستین وبەدەنگە کانمان لە ٥/١٢ ڕیسوایان بکەین
‎ئێمە پێمان وابوو  حیزبەکانی دەست بارگری یەکێتی وپارتی ودوای ئەو ھە مووە کارە ساتەی  کە پارتی ویەکێتی بە سەردانیشتوانی کوردستانیان ھێنا عبرەت وەردەگرن وھەمویان پێکەوە  بە رەیەک یان ھاوپەیمانییەک دروست دەکەن بۆ ئەوەی  دە سەڵات لە پارتی و یەکێتی وەربگرنەوە بەڵام  ھە رزوو دەرکەوت  دەست بارگرەکانی پارتی ویەکێتی ئەوەندەی خەمیان پێگەودە سەڵاتی خۆیان و حیزبە کانیانە و ئەوەندە خەمی ژیانی خەڵکیان لە لاگرنگ نە بوو  بۆیە  بۆئەم جارەیش تۆپێ بردنەوەیان خەستەوە قاچی پارتی ویەکێتەوە بەوەی کە ھە رحیزبە وبە لیست و قە وارەی جیاواز بە شداری ھە ڵبژاردنەکان دەکەم 
‎ کە ئەم ھەنگاوەی دەست بارگرەکانی پارتی ویەکێتی و بە قازانجی پارتی ویەکێتی تەواو دە بێت
‎بۆیە ئێمە داوا لە تەواوی  دەنگدەران دەکەین  پێکەوە سزای گشت حیزبەکان بدەین بە تایبەت پارتی ویەکێتی .
‎ھەنگاوەکانی ڕوو بە ڕوو بونەوەی   گەندەڵکارانی پارتی ویەکێتی  ودەست بارگرەکانیان  بەم ھەنگاوانەی خوارەوە دە بێت 
‎١-ھە مولایەک دڵنیا بکە ینەوە کورسیەکانی (سلێمانی وھە ولێرودھۆک ) دیاری کراون ھیچ کەم ناکات  کە (٤٦) کورسە  ئەگەر تەنھان  ٤٦ دەنگدەریش بچن
‎٢- بە شداری کاری گەربکەین وھانی خەلک بدەین بچن  بۆدەنگدان وپاشان 
‎ ( دەنگەکانیان بسوتێنن )
‎٣-خەلک و دەنگدەر ووشیاربکەینەو نە چوونیان بە قازانجی ھە ردوو حیزبی پارتی ویەکێتی و ڕازی بوونیشە  بە و ژیانە تاڵە ی کە بەردەرگای ھە مووانی گرتووە 
‎٤-دەبێت خەڵک و دەنگدەر بۆتەنھا جارێکیش  بووە بەم دە سەڵاتە پۆخڵەوات وگە ندە ڵ و  کوردستان فرۆشانە بڵێت  نەخێر    بۆ مانەوەتان 
‎٥-دەنگدەران وریا بکەینەوە نەکەونەوە ژێرکاری گەری ھیچ  دروشمێکی  نە تەوەی  و ئاین و فێل وتەڵەکە یەکی تری پارتی ویەکێتی وحیزبەکانی دەست بارگریان   ھەتا  بە واقیعی و کردە یی ژیانی  خەڵک باش دەکەن بە بێ جیاوازی 
 
‎سودی  سوتاندنی دەنگەکانمان بە  بڕوای ئێمە لە گروپی دەنگی خەڵک 
‎١-بە ھە موو جیھان  لە ناویاندا  ئەمریکاو ئەورپای دیموکراسی بڵێن ئێمە گەلێکین حەزبە ژیانی تەندروست ودوورلە توندوژی دەکەین ئەوتا بە شداری ھەڵبژاردن دەکەین بەڵام  ڕەتی دەکەینەوە  پارتی و یەکێتی حکومان بکەن 
‎٢-بە  بە شداری کردن و سوتاندنی دەنگە کانمان  بۆھە مووجیھانی دە سلمێنین  کە ئێمە  گە ل و نە تەوە یەکی ووشیارین   ڕازی نین گەندەڵکاران و خۆسە پێنان حکوممان بکەن 
‎٣-بە  سوتاندنی دەنگە کانمان   پارتی و یەکێتی و حیزبە شەرمن ودەست بارگرەکانی دە سەڵاتی خۆسە پێن  وگەندەڵکار لە بەرچاوی ھە موو جیھان
‎ ڕیسواو شەرمە زاردە کەین   بە وەی کە بە دەنگی کەم کورسی  بەدەست بھێن   نەک  بەدەنگی زۆر کورسی بە دەست بھێنن ئەگەر خوانە خواستە بەدەنگی زۆر کورسی بە  دەست بھێننەوە  دە بێت چاوەڕی ژیانی تاڵی زیاتربکەن 


‎گروپی  دەنگی خەڵک 
٢٠١٨/٣/١٠

‌‌‌
3/9/2018 11:02:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ