هەواڵ

سۆران: تەرمی هاوڵاتیەک لەنەخۆشخانە دۆزرایەوە



بزاڤـ  - ژووری هەواڵ
پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندوە، تەرمی هاوڵاتیەکیان لەنەخۆشخانەی سیدەکان دۆزیوەتەوە وئاسەواری گوللـە لاشەیەوە دیاربوە.

لەو بارەیەوە پۆلیسی سۆرن ڕیگەیاندوە،"ئەمرۆ کاتژمێر ۸:۳۰ بەیانی ئاگادارکراینەوە بەبونی تەرمی هاوڵاتیەک لە نەخۆشخانەی سیدەکان دوای گەیشتنی تیمی پۆلیس بۆمان دەرکەوت تەرمەکە هی هاوڵاتی (ن . ع . ع) تەمەنی ۱۹ ساڵە پیشەی کاسب بووە".

پۆلیس هۆکری گیان لەدەستدانەکەی ئاشکراکردوە، هاوار ئەرگوشی وتەبێژی پۆلیسی سۆران، راگەیاندند،"بەهۆی بەرکەوتنی گولە گیانی لە دەستدابو".

بەوتەی پۆلیس تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراو لێکۆلینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردووە بۆ گەیشتن بەزانینی چۆنیەتی گیان لە دەستدانی.


‌‌‌
3/10/2018 1:57:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ