هەواڵ

سلێمانی : تا ئێستا ٨٠٨ هەزار و ٩٥١ کەس خۆیان لە بایۆمەتری تۆمارکردووە



بزاڤ -ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا ٨٠٨ هەزار و ٩٥١ کەس خۆیان لە بایۆمەتری تۆمارکردووە و ٢٠٠ هەزار کەسیش کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

هاوڕێ تۆفیق ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی، بەهۆی سیستمی تۆماری بایۆمەترییەوە، لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەردەکەوێت و ئاشکرادەکرێت.

ڕاشیگەیاند، لە هەڵبژاردنی عێراقدا جیاکردنەوەی دەنگەکان پێویستی بە کارمەند نییە و سندوقە ئەلیکترۆنییەکە خۆی جیای دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، جاران کارمەندەکان بە بەرچاوی حزبەکانەوە کارتەکانیان ئەژمار دەکرد و دەیاننووسی کە تەواوی پرۆسەکە نزیکەی مانگێکی پێدەچوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سندوقە ئەلیکترۆنییەکە خۆی جیای دەکاتەوە و ئەوەش یەکێکە لە ڕێگاکانی دابینکردنی دادپەروەری هەڵبژاردن.

ناوبراو داواشی کرد ئەوانەی کە خۆیان تۆمارنەکردووە بچن و خۆیان لە تۆماری بایۆمەتریدا تۆماربکەن و پرۆسەکەش تا کاتی نزیک هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.



‌‌‌
3/10/2018 2:04:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ