وەرزش

ڕۆما شکستی بە تۆرینۆ هێنا


بزاڤ -توانا سیوەیلی
لە هەفتەی 28 ی خولی ئیتاڵی یانەی ڕۆما لە یاریگای ئۆڵمپیکۆ میوانداری یانەی تۆرینۆی کردوو بە سێ گۆڵی خاوێن یارییەکەی لێ بردەوە .

لە تایمی یەکەمدا یانەی تۆرینۆی میوان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردوو هێرشێکی زۆریان خستە سەر گۆڵی ڕۆما بەڵام نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگا زۆر بە بەهێزی دەرکەوت و له خولەکی 56 کۆستاس مانۆلاس بە لێدانی سەر یەکەم گۆڵی بۆ ڕۆما بەدەست هێنا و هێرشە چڕەکانی ڕۆما بەردەوام بوو لە خولەکی 73 دانێلی دی ڕۆسی گۆڵی دووەمی بۆ ڕۆما تۆمار کردوو لە کۆتا خولەکەکانیش لە خولەکی 93 لۆرێنزۆ بلیگرینی گۆڵی سێیەمی تۆمار کردوو یانەی ڕۆما لە یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا .

یانەی ڕۆما بەم بردنەوەیە خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 56 خاڵ و لە پلەی سێیەمە و لە دوای یانەی یۆڤانتۆسی دووەمەوەیە .


‌‌‌
3/10/2018 4:20:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ