وەرزش

خولی ئیسپانی : ڕیاڵ مەدرید لە ئیباری بردەوە


بزاڤ -تواناسیوەیلی

یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی ئیبار و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە .

لە هەفتەی 28 ی خولی تۆپی پێی ئیسپانی لە یاریگای بەلەدی ئیبورا   هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و یانەی ئیبار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە .

گۆڵەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دوو گۆڵەکەی له خولەکەکانی 34 ،84 تۆماری کردن و گۆڵەکەی ئیباریش لە خولەکی ئیڤان ڕامیس تۆماری کرد .

یانەی ڕیاڵ مەدرید 57 خاڵی هەیە و لە پلەی سێەم دایه و یانەی ئیباریش 37 خاڵی هەیە لە پلەی هەشتەمدایە .


‌‌‌
3/10/2018 5:14:31 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ