وەرزش

خولی ئینگلیزی : مان یونایتد لیڤەرپووڵی تووشی شکست کرد


بزاڤ - توانا سیوەیلی

لە هەفتەی 30 ی خولی ئینگلیزی یانەی مانچستەر لە یاریگای ئۆڵتدرافۆرد میوانداری یانەی لیڤەرپووڵی کردوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە .

لە تایمی یەکەمدا یانەی مان یونایتد ئاستێکی بەرزی نمایش کردوو لە خولەکی 14 مارکۆس ڕاتشفۆرد بەلێدانێکی بەهێز و جوان تۆڕی لیڤرپووڵی هەژاند و لە خولەکی 24 دی خیای گۆڵپارێز تۆپێکی ئاڕاستەی ناو مەنیقەی لیڤەرپووڵ کردوو لۆکاکۆ پاسێکی بۆ ڕاتشفۆرد ناردوو ئەویش گۆڵی دووەمی بەسەرکەوتوانە پێ جێ بەجێ کرد ، ئەو تایمە لە سوودی شەیتانە سوورەکان کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا یانەی لیڤەرپووڵ لە هەوڵ دابوون بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی یاری لە سوودی خۆیان لە خۆیان لە خولەکی 66 ئیریک بایلی گۆڵیێکی بۆ لیڤەرپووڵ تۆمار کرد و یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک یارییەکەی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا .

یانەی مان یونایتد 66 خاڵی هەیه لە پلەی دووەمە و 5 خاڵ لە پێش یانەی لیڤەرپووڵی سێیەمەوەیە .


‌‌‌
3/10/2018 6:54:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ