وەرزش

خولی فەڕەنسی ... پاریس سان جێرمان قەرەبووی شکستی چامپیۆنس لیگی کردەوە




بزاڤ : توانا سیوەیلی 

لە هەفتەی 29 خولی فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمان یاریگای باخچەی شازادەکانی لە میتز کرد بە دۆزەخ و پێنج گۆڵی لێ تۆمار کرد .


یانەی پاریس سان جێرمان دوای کرانە دەرەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە سەر دەستی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، لە خولی ناوخۆی وڵاتەکەی داخی خۆی بە میتز ڕشت پێنج گۆڵی لە ڕێی تۆماس مونیر و کیستۆڤەرنکۆکۆ دوو گۆڵ و کلیان میپاپی و تیاگۆ سیلڤا لە خولەکەکانی ،5،20،28،46 ,82 تۆمار کران و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا .

یانەی پاریس سان جێرمان له پلەی یەکەمی خولی فەڕەنسی دایە بە 77 خاڵ و بە جیاوازی 14 خاڵ لە پێش یانەی مۆناکۆی دووەمەوەیە و یانەی میتزیش بە 20 خاڵ لە پلەی بیستەمە .


‌‌‌
3/10/2018 10:21:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ