وەرزش

خولی ئیسپانی ... بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەست هێنا




بزاڤ -توانا سیوەیلی

لە هەفتەی 28 ی خولی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی مەلەگا لە یاریگای ڕۆلازیدا و بە دوو گۆڵی خاوێن یارییەکی لێ بردەوە .

لە تایمی یەکەمدا یانەی بەرشەلۆنەی میوان ئاستێکی بەرزی نمایش کردوو لەم یارییەدا ئەستێرەی یانەکە لیۆنێل میسی بە بڕیاری ڕاهێنەر یاری نەکرد و لە خولەکی 15 لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی بەلێدانی سەر  گۆڵێکی نایابی تۆمار کرد و بەرشەلۆنە لە هێرشبردن بەردەوام بوون لە خولەکی 28 عوسمانی دیمبلی پاسێکی جوانی بۆ فلیپ کۆتینهۆی بەڕازیلی ناردوو ئەویش زۆر بەشێوازێکی سەرنج ڕاکێش گۆڵی دووەمی تۆمار کرد ، لە خولەکی 30 فابریس ئۆلینگا بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا .

لە تایمی دووەمدا هیچ لایەک نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن یارییەکەش بەسوودی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێننا .

یانەی بەرشەلۆنە لە پێشەنگی ڕیزبەندی دایە 72 خاڵی هەیە و مەلەگا لە پلەی کۆتایی دایە و 13 خاڵی هەیە .


‌‌‌
3/11/2018 12:57:44 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ