وەرزش

یانەی توتنهام برینەکانی خۆی لەخولی ناوخۆیدا سارێژ کرد



بزاڤ  - سەرهەنگ فەریق


بەنجامی (4 ــ1 ) گۆڵ لە یانەی بۆرنمۆسی بردەوە 

لەیارییەكانی هەفتەی 30 پریمەرلیگدا یانەی تۆتنهام بووە میوانی یانەی بۆرنمۆس و هەر لە سەرتایی دەسپێکی یاریەکەدا یانەی خاوەن یاریگا لە خولەکی حەوتی یاریەکەدا بە گۆڵێکی جۆنیۆر ستانیسلا پێشکەوتن.
دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی تۆتنهام هێرشەکانیان دەستپێکرد و بە دیاریکراوی لەخولەكی 35دا لەرێگەی دیلی ئالییەوە ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوەو تایمی یەكەم بەگۆڵێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات.
لەتایمی دووەمی یارییەكەدا کوڕانی ماوریسۆ پۆچیتینۆ لە ڕێگەی سون هیۆنگ مین لەخولەكەكانی 62 و 87دا دوو گۆڵی بۆ تۆتنهام تۆماركردو لەدواساتی یاریەكەشدا سێرج ئۆریێ گۆڵی چوارەمی سپێرزی تۆماركرد.

بەم سەرکەوتنەش تۆتنهام چووە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەک بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ بەسود وەرگرتن لە شكستی لیڤەرپوڵ بەرامبەر مانچستەر یونایتد و ,بۆرنمۆسش بە 33 خاڵ لە پلەی 12 دایە.


‌‌‌
3/11/2018 11:21:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ