وەرزش

یۆڤانتۆس بە شێوەیەکی کاتی پلەی یەکەمی گرت


بزاڤ - توانا سیوەیلی

لە هەفتەی 20 ی خولی ئیتاڵی یانەی یۆڤانتۆس میوانداری یانەی ئۆدنێزی کردوو بە دوو گۆڵی خاوێن یارییەکەی لێ بردەوە .

لە تایمی یەکەمدا یانەی یۆڤانتۆسی خاوەن یاریگا لە خولەکی 20 پاولۆ دیبالا گۆڵی یەکەمی تۆمار کردوو لە خولەکی 38 گۆنزالۆ هیگواین ڵێدانێکی سزای لە دەست دا ئەو تایمە بە تاکە گۆڵێک لە سوودی خانمه پیرەکە به کۆتا هات .

لە تایمی دووەمدا و یانەی یۆڤانتۆس ئاستێکی بەرزی نمایشی کردوو لە خولەکی 49 پاولۆ دیبالا گۆڵی دووەم و سەرکەوتن و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا .

یانەی یۆڤانتۆس بە شێوەیەی کاتی پلەی یەکەمی وەرگرت و 71 خاڵی هەیە و یانەی ئۆدنێزیش 33 خاڵی هەیه لە پلەی یانزەیەمە .


‌‌‌
3/11/2018 11:22:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ