وەرزش

خولی ئیتاڵی ... ئەنتەرمیلان و ناپۆلی یەکسان بوون


بزاڤ - توانا سیوەیلی

لە ھەفتەی ٢٨ ی خولی تۆپی پێی یانەکانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی ناپۆلی کردوو ھەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون .

لە یارییەکی لوتکە و ئاگریندا بەدرێژای ھەردوو تایمەکە لە ٩٠ خولەکدا ھیچ لایەک نەیان توانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بھەژێنن  و بەبێ گۆڵ یاریگایان بە جێھێشت و بە تەنھا خاڵێک ڕازی بوون .

یانەی ناپۆلی لە پلەی دووەمدایە ٧٠ خاڵی ھەیە و خاڵێک لە دوای یانەی یۆڤانتۆسەوەیە کە ٧١ خاڵی ھەیە لە پلەی یەکەمە و بەڵام یانەی یۆڤانتۆس یارییەکی دواخراوی بەرامبەر ئەتەلانتا ھەیە ، یانەی ئینتەرمیلانیش بە ٥٢ خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی کاڵچێۆدایە .


‌‌‌
3/12/2018 9:15:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ