هەواڵ

راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی دۆخی عفرینەوە


بزاڤـ: ژووری ھەواڵ

بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیاندراۆکدا، ئیدانەی لەشکرکێشی تورکیا و بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر دۆخی عەفرین دەکات.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

شەڕڤان و خەڵکی عفرین نزیکەی دو مانگە بەرەنگاری قورسترین ھێرشی سوپای تورکیا و گروپە توندڕەوەکان دەبنەوە، بەو ھۆیەشەوە چەندین ھەزار ھاوڵاتی لە ژن و منداڵ و بەتەمەن شەھید و برینداربون و دەیان ھەزار خێزان ئاوارە بون و ھەمو خزمەتگوزارییەکان وەک ئاو و کارەبا و خوێندن وەستاوە، کە کارەساتێکی مرۆیی گەورەی خولقاندوە.
 بزوتنەوەی گۆڕان جارێکی تر ئیدانەی ئەم لەشکرکێشییە و بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، بەتایبەتیش ئەمریکا و روسیا و یەکێتی ئەوروپا کە لە ئاست ئەم تاوانانە بێ ھەڵوێست بون و بەرپرسن بە بەرامبەر ئەم دۆخە کارەساتبارە، کە بەداخەوە ئێستا مەترسی داگیرکردنی تەواوەتی عەفرین لەئارادایە.
لە کاتێکدا شەڕڤانان بەدرێژایی شەڕی دژی داعش و تیرۆر بەھێزترین و کاراترین ھێزی روبەڕوبونەوە بون و لەسەر دەستی ئەوانیشەوە بەر بە ھەژمونی وێرانکاریی داعش گیرا، شکستی داعش لە کۆبانێی خۆڕاگر وەرچەرخانی مێژوویی بوو بۆ سەرەتای کۆتاییھاتنی داعش لە عێراق و سوریا.
ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان داوای بەپەلە وەستاندنی پەلامارەکان و چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان بە رێگەچارەی ئاشتیانە دەکەین و داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پەردەی بێدەنگی بشکێنن. پێوستە حکومەت و پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوێستی جدی ھەبێت و ھاوکاری مرۆیی بە پەلە بگەیەنێتە خوشک و براکانمان لە کانتۆنی عفرینی رۆژئاوای کوردستان. 
بزوتنەوەی گۆران     
١٢/٣/٢٠١٨ 


‌‌‌
3/12/2018 11:40:58 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ