وەرزش

مانجستەرسیتی بە دووگۆڵی خاوێن تاڵاوی شکستی بە ستوک ستی نۆشی



بزاڤ : سەرهەنگ فەریق

یانەی مانجستەرستی بە دووگۆڵی سێلڤا لە یانەی ستۆک ستی بردەوە
لە کێبڕکێ کانی هەفتەی 30 پریمەرلیگدا یانەی مانچێستەرسیتی لە یاریگای بریتانیا ستادیۆم بوو میوانی ستۆک ستی خانە خوێ,هەر لە سەرتای دەست پێکی یاریکە یانەی مان ستی لە خولەکی 10 دا لە ڕێگەی داڤید سێلڤا گۆڵی پێش کەوتنیان تۆمار کرد ,ئەم تایمەش بە گۆڵێکی بی وەڵام لە سودی ستیزن کۆتایی هات.
هەر لە سەرتایی تایمی دووەمی یاریەکدا بە دیاریکراوی لە خولەکی 50 هەمان یاریزان داڤید سیلڤا توانی مان ستی بە گۆڵی دووەم پێش بخات ,هەرچی یانەی ستۆک ستیش چەن جارێک نزیک بوون لەوەی گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن .سەرئەنجامی یاریە بە (2-0) لە سودی کوڕانی گواردێولا بە کۆتا هات.
بەم سەرکەوتنش مان ستی لە 8 یاری داهاتوو تەنها پێویستی بە 3 سەرکەوتنی ترە هەتا بەفەرمی بێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی 
یانەی مان ستی بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ لە پلەی یەکەم بەجیاوازی 16 خاڵ لە نزیک ترین ڕەکابەریەوە کە مانجستەر یوناتید و, ستۆک ستی بە 27 خاڵ لە پلەی 19 ڕیزبەندیکدایە.


‌‌‌
3/13/2018 12:54:09 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ