هەواڵ

ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێم لەبارەی بڕیارەکەی حەیدەرعەبادی


بزاڤـ:

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بڕیارەکەی حەیدەر عەبادیە وە ھەڵوێستی خوی ڕاگەیاند.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەڵێت،"بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ 
‏‎ھەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی گەشتی نێودەوڵەتی لە فرۆکەخانەکانی کوردستان ھەنگاوێکی باشە بۆ گەڕانەوەی متمانە لە نێوان ھەولێر و بەغدا".

ئەو لەبارەی چارەسەری کێشەی نێوان ھەولێر وبەغداد دەڵێت،"ئێمە بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستوردا".

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپاش چەندمانگێک لەڕاگرتنی گەشتەنێودەڵەتیەکانی ھەردو فڕۆکەخانەی ھەولێر وسلێمانی، بڕیاری بەدەستپێکردنەوەی گەشتەنێودەوڵەتیەکانی ھەردوفڕۆکەخانەکەی ھەرێم دەرکرد.

‌‌‌
3/13/2018 6:28:15 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ